ئەندامێكی پەرلەمانی
کوردستان ئاشكرایدەكات، حكومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمیدا گرێبەستێكی كردووە
بەمەبەستی ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان، كە بەپێی بەڵگەکانی ئەو پەرلەمانتارە
کۆمپانیاکە وەهمییە و کارەکە سپیکردنەوەی پارەیە.
کاروان گەزنەیی،
لە نووسینێكدا كە لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا کردووە
کە وجودی نییە.
بەپێی بەڵگەنامەكانی
ئەو پەرلەمانتارە، حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای (کەی جی لۆبی سێنتەر)دا گرێبەستێکی
کردووە بۆ دروستکردنی لۆبیی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسێی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان، لەکاتێکدا
ئەم رێکخراوە هەر وجودی نییە.
جەختیشیكردۆتەوە، ئەم بابەتە
جگەلە سپیکردنەوەی پارە شتێکی دیکە نییە و هەموو رێکارە پەرلەمانییەکانمان گرتووەتە
بەر و ئیتر رێکاری یاسایی دەگرینە بەر لەبارەی ئەو دۆسێیەوە.