بێگومان وشەی هاوڕێ بە هەموو كەسێك ناوترێت، چونكە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی هەردوو كەسەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە تا وایان لێدێت پەیوەندییەكە گەورەتر دەبێت و دەگاتە رادەی تێكەڵاوی خێزانی. پێش هەموو شتێك پێویستە ئەوە بزانیت كە هاوڕێتی لەسەر بنچینەی هاوكاری، سۆز، وەفا، بنیات دەنرێت، چونكە وشەی هاوڕێ زۆر بەنرخە و بە هەموو كەسێك ناوترێت هاوڕێ، هەمیشە پێویستە بزانیت هاوڕێكەت كێیە و برادەری كێ دەكەیت چونكە تۆش وەكو ئەو دەبیت، كەسایەتیت بپارێزە هاوڕێتی كەسێكی باش.
دیانا ئەحمەد