یارییەکانی قۆناغی 8 هەڵبژاردە دەرکەوتن

11:56 - 2022-12-06
وەرزش
757 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی هەر هەشت یارییەکەی قۆناغی 16 هەڵبژاردەی مۆندیالی قەتەر کران، ئەو هەشت هەڵبژاردەیە دەرکەوتن کە بۆ قۆناغی سێیەم و 8 هەڵبژاردە سەرکەوتوون.
رۆژی شەممەی رابردوو 3/12/2022 دەست بەیارییەکانی قۆناغی 16 هەڵبژاردە کرا، شەوی سێشەممە 6/12/2022 دوا دوو یاریی کران، هەر رۆژەی دوو یاریی کراوە، ئەنجامی هەر هەشت یارییەکەش بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون؛
*هۆڵەندا × ئەمریکا (3-1).
*ئەرجەنتین × ئوسترالیا (2-1).
*فەرەنسا × پۆڵەندا (3-1).
*ئینگلتەرا × سەنیگال (3-0).
*ژاپۆن × کرواتیا (1-1) (1-3).
*بەرازیل × کۆریای باشوور (4-1).
*مەغریب × ئیسپانیا (0-0) (3-0).
*پورتوگال × سویسرا (6-1).
بەتەواو بوونی ئەم یارییانە، براوەکان بۆ قۆناغی سێیەم و8 هەڵبژاردە سەرکەوتن و دۆڕاوەکانیش ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.
رۆژی هەینی ئایندە 9/12/2022 دوو یاری و رۆژی دواتر شەممە 10/12/2022 دوویارییەکەی تری قۆناغی سێیەم و 8 هەڵبژاردە بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەکرێن؛

هەینی 9/12/2022
*کرواتیا × بەرازیل-سەعات 6 ی ئێوارە.
*هۆڵەندا × ئەرجەنتین-سەعات 10 ی شەو.

شەممە 10/12/2022
*مەغریب × پورتوگال-سەعات 6 ی ئێوارە.
*ئینگلتەرا × فەرەنسا-سەعات 10 ی شەو.
براوەکانی ئەم چوار یارییەش بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەردەکەون و دۆڕاوەکانیشیان ماڵئاوایی لەم مۆندیالەی قەتەر دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان