دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ مەڵبەندی سۆران كۆبۆوە

10:29 - 2022-12-07
کوردستان
411 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە هەولێر دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر و كارگێڕ و لێپرسراوی بەشەكانی مەڵبەندی سۆران، كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران ئامادەیبوو، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كورتەیەكی لەبارەی دۆخی كوردستان و عیراق، پەیوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەكان، خستەڕوو، هەروەها باسی لە گرنگی سۆران و ناوچەكە كرد و پلان و بەرنامەی حزبی بۆ ناوچەكە خستەڕوو.
هەڤاڵانی بەشداربوو، بۆچوون و سەرنجی خۆیان خستەڕوو، گفتوگۆی چۆنێتی باشتر كاركردن لە سنوورەكەدا كرا.

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان