هه‌رێز جه‌مال
ئایا مۆندیالی قه‌ته‌ر - 2022 دوایین دەرکەوتنی چەندین ئەستێرەی گەورە دەبێت و لە مۆندیالی ئایندەی 2026 دا دەیان بینینەوە یان نا؟ وا لێرەدا هێندێک لەو ئەستێرانە دەناسێنین.
ڕۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دوا هیوای ئەوەیە جامی ئەم مۆندیالە بەدەستبهێنێت جونکە داوا مۆندیالی دەبێت، رۆناڵدۆ ئەمە پێنجەم جاره له ژیانییدا به‌شداریی مۆندیال ده‌كات، بەڵام ئەم ئاواتەی نەهاتۆتە دی.
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل میسی بەپێچەوانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، مۆندیالی 2014 – ی بەرازیل زۆر نزیک بووە لە بردنەوەی جامی مۆندیال، لەو مۆندیالەدا لە یاری کۆتاییدا بەئەڵمانیا دۆڕان، لیۆ ئێستا لە تەمەنی 35 ساڵیدایه‌و ده‌یه‌وێت دوا هەلی بردنەوەی مۆندیال لەدەست نەدات. بەو هیوایەیە دوای ساڵانی 1978 و 1986 ئەستێرەی سێیەم بۆ درێسەکەی تانگۆ زیاد بکات.
بنزیما
کەریم بن زیمەی فەرەنسی خاوەنی تۆپی زێڕینی ساڵی 2022 - ە، براوەی پێنج جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، لەگەڵ هەموو ئەمانشدا به‌هۆی پێكانه‌وه له‌م مۆندیالەی قه‌ته‌ردا به‌شداریی نه‌كرد، بۆیه ده‌توانین بڵێین له مۆندیالی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا نابینین ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیه‌وه .
مۆلەر
تۆماس مۆلەر دوای مۆندیالەکانی 2010، 2014 و 2018، لەم مۆندیالەشدا به‌شداری كرد، لە قۆناغی گروپەکان کرانە دەرەوە، بەوەش مۆندیالی قه‌ته‌ر - 2022 بوو بە دوا وێستگه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ مانشافت و جارێكی تر به درێسی چوار ئه‌ستێره‌كه‌وه نابینرێته‌وه و بە رەسمی خۆیشی ئەوەی راگەیاندووە .
لوکا مۆدریچ
لەوەتەی هەیە لۆکا مۆدریج بە دوای ئاواتی بردنەوەی جامی مۆندیالدا وێڵە، مۆندیالی پێشووی روسیا، گه‌یشتنە یاری کۆتایی، به‌ڵام 2-4 بە فەرەنسا دۆڕان، ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەڕاست، تەمەنی 37 ساڵە، یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدە، خۆی دووپاتی کردەوە کە ئەم مۆندیالە دوا مۆندیالە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی دەکات، هەرچەندە راهێنەرەکەی دەڵێت دەبێت مۆندیالی داهاتووش بەردەوامبێت.
لویس سوارێز
لویس سوارێز ئێستا لە یانەی ناسیۆناڵی ئۆرۆگوایی یاریی دەکات، ئەم مۆندیالە بوو بە دوا مۆندیال کە یاریی تیادا بکات و بەدەستی بەتاڵیش ماڵئاوایی کرد.