بارسیلۆنا دەبێتە یانەی شاهانەی ئیسپانیا؟

12:11 - 2022-12-07
وەرزش
319 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەكانی دەنگوباس بڵاویانكردەوە كە لیۆنۆری تاقە كچەكەی شای ئیسپانیا سەرسامە بە گابی یاریزانی یانەی بارسیلۆناو هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، دوای یاریی ئیسپانیادا و ئەڵمانیا كە هەردوو لا 1-1 یەكسانبوون، لیۆنۆر داوای درێسەكەی گابی كردووەو پێیشی وتووە ئیمزای لەسەر بۆبكات و گابیش داواكەی رەت نەكرۆدتەوە. 
بەمەشدا دەردەكەوێت ئەگەر گابی ببێتە هاوسەری كچی شای ئیسپانیا، ئەوا لە كاتی مردنی شای ئیسپانیادا لیۆنۆر دەبێت شاژنی ئیسپانیاو گابیش دەبێت كەسی یەكەمی ئیسپانیا، لەبەر ئەوەی گابی یاریزانی بارسیلۆنایە، ئەگەر گابی لە بارسیلۆنا بەردەوامبێت، ئەوا یانەی بارسیلۆنا دەبێتە یانەی شاهانەی ئیسپانیاو ئەو نازناوە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەسەنێت.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان