لەپەراوێزی مۆندیالی قەتەردا

12:18 - 2022-12-07
وەرزش
404 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالدا، چەند ئامار و سەرژمێرییەك تۆمار كران و چەند هەواڵیكی هەمەرەنگیش هەن:
دزی لە ماڵەكەی كرا
*
لەگەرمەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالدا و چەند سەعاتێك بەر لە دەستپێكردنی یاریی نێوان ئینگلتەراو سەنیگال، هەواڵی ئەوە بە رەحیم ستەرلینگی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی چێڵسی گەیشت كە ماڵەكەی لە بەریتانیا دز چۆتە سەری و ماڵ و منداڵەكەشی لەو كاتەدا لە ماڵ  بوون و زۆر ترساون، بۆیە بەشداریی ئەو یارییەی نەكردووەو بەپەلە گەڕاوەتەوە بەریتانیا بۆ دڵنەوای ماڵ و منداڵەكەی.

چەند ریكۆردێكی تۆمار كرد
*
كلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا بەو دووگۆڵەی لە یاریی فەرەنساو پۆڵەندا كردی و 3-1 لە پۆڵەندیان بردەوە:
-بوبە یەكەم گۆڵكەری مۆندیال بە 5 گۆڵ.
-بووبە منداڵترین یاریزان لە تەمەنی 23 ساڵیدا بتوانێت 9 گۆڵ لەو مۆندیالانەدا  بكات كە بەشداریی تیادا كردوون کە دوو مۆندیالە.
-بوو بە یەكەم یاریزانی فەرەنسی بتوانێت لە یەك مۆندیالدا زیاتر لە 4 گۆڵ بكات پێش ئەمیش گۆست فۆتین لە مۆندیالی 1958 دا 13 گۆڵی كردووە.

زۆرترین هاندەران
*
ژمارەی ئامادەبووانی یارییەكانی قۆناغی گروپەكانی ئەم مۆندیالەی قەتەر گەیشتە 2:45 ملیۆن كەس، واتە بەڕێژەی 96% یاریگاكان پڕ بووبوون لە هاندارن.
یاریی ئەرجەنتین و مەكسیك ریكۆردی زۆرترین ئامادە بوونی هاندەرانی تۆمار كرد و 88 هەزار و 966 كەس ئامادەی بینینی بوون، دووەم یارییش بەرازیل و سربیا بوو كە 88 هەزار و 103 كەس ئامادەی بینی  بوون، سێیەم یاریی سعودیە× ئەرجەنتین بوو 88012 كەس و پاشان ئینگلتەرا ئەمریكا 68463 كەس و دواتر قەتەر × ئۆكوادۆر 67372 كەس، مەغریب×كرواتیاش 59 هەزار و 407 كەس ئامادەی بینینی بوون.

بووبە یەكەم یاریزان
دانی ئالڤێسی بەرازیلی لە یاری هەڵبژاردەی بەرازیل و كامیرۆندا هەردوو تایم یاریی كرد، ئەم یاریزانە بەم بەشدارییكردنەی بووبە بەتەمەنترین یاریزانی بەرازیل لە مێژووی مۆندیالدا بتوانێت لە تەمەنی 39 ساڵ و 6 مانگ و 27 رۆژدا بەشداریی یارییەكی بەرازیل لە مۆندیال بكات.
بەتەمەنترین گۆڵچیش كە لەمێژووی مۆندیالدا یاریی كردبێت، عیسام ئەلحەزری گۆڵچی هەڵبژاردەی میسرە كە مۆندیالی رابردووی روسیا - 2018 لە تەمەنی 45ساڵیدا گۆلپارێزی میسربووە، وەك یاریزانیش رۆجییە مێللای كامیرۆنی بە تەمەنترین یاریزانە و لە مۆندیالی ئەمریكا 1994 لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەشدارییكردووە.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان