کاروان گەزنەیی
بەکورتی:
یەکەم: ئەگەر قسەکانم راست نین، فەرموو لەبری روونکردنەوە با بڕۆینە دادگا و بەیانی سکاڵا تۆمار بکەن.
دووەم: داهاتی فرۆشگاکان، کە تەنها خوێندنەگاکانی سابیس زیاترە لە (500) ملیۆن دینار، لە هەولێر وەردەگیرێت، گرێبەستەکانی لەوێ دەکرێن.
سێیەم: داهاتی ئەم شوێنانەی خوارەوە بەشێکیان ناچێتە سەر حسابی خەزێنەکانی سلێمانی:
- سامانە سروشتییەکان، بەشی کانزاکان؛
- بەشێکی داهاتی فەرمانگە فیدرالییەکان، وەکو: ئیقامە، رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی؛
- داهاتی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران؛
- بەشێک لە داهاتەکانی وەزارەتی ئەوقاف، وەکو: حەج و عەمرە؛
- رسوماتی مرور، وەکو نوێکردنەوەی مۆڵەتی پێشەنگای ئۆتۆمۆبێل؛
- داهاتی پشکنینی هەززەکان؛
- وەزارەتی پەروەردە، وەکو: مۆڵەتی نوێکردنەوەی ساڵانەی خوێندنگە ئەهلییەکان، سزا و پشکنینەکان، سەرجەم داهات دایەنگە ناحکومییەکان.
ئەمانە و دەیانی تریش، کە پێویستی کرد بڵاوی دەکەینەوە.
تێبینی؛ لەسەر کۆی ئەمانە ئامادەم بچمە بەرەەمی دادگا.