بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی، فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی

01:42 - 2022-12-08
کوردستان
398 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کردە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە پێی بڕیارێکی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەی و بڕیارەکەش لە 7ی کانوونی یەکەمەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ پاڵپشتە بە بڕ‌گەی یەك لە مادەی 62ی هەمواركراوی پەیڕەوی ناوخۆ کە سەرۆک دەسەڵاتی هەیە سێ تا چوار كەسایەتی دیاری سیاسی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی دابنێت و دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌ په‌یڕه‌وییه‌كان بڕ‌یاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان