رۆژانی هەینی و شەممە 9 و 10/12/2022 هەر چوار یارییەکەی قۆناغی 8 هەڵبژاردەی مۆندیالی قەتەر – 2022 کران و چوار هەڵبژاردە بۆ قۆناغی دوو یاریی پێش کۆتایی سەرکەوتن و چوار هەڵبژاردەش ماڵئاواییان لەم مۆندیالە کرد.
ئەو هەڵبژاردانەی ماڵئاواییانکرد (بەرازیل و ئینگلتەرا و پورتوگال و هۆڵەندا) بوون، ئەو چوار هەڵبژاردەیەش کە بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەرکەوتن (ئەرجەنتین و کرواتیا و مەغریب و فەرەنسا) بوون.
ئێستا تەنیا چوار یاریی مۆندیال ماون بکرێن، سەرەتا دوو یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینە کە هەردوو یارییەکە بەم شێوەیە دەکرێن؛
سێشەممە 13/12/2022
*ئەرجەنتین×کرواتیا-سەعات 10 ی شەو.
چوارشەممە 14/12/2022
*فەرەنسا×مەغریب-سەعات 10 ی شەو.
سەرەتا رۆژی شەممە 17/12/2022 یاریی دیارییکردنی سێیەمی مۆندیال دەکرێت کە دوو دۆڕاوەکەی ئەو دوو یارییە دەیکەن، دواتر براوەکانی ئەم دوو یارییە رۆژی یەکشەممە 18/12/2022 یاریی کۆتایی دەکەن و بەم یارییەش مۆندیالی قەتەر کۆتاییدێت.