پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام

08:50 - 2022-12-12
کوردستان
434 جار خوێندراوەتەوە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، ئاکام عومەرمان پێگەیشت. لە دەستدانی ئەم فەرماندە جوامێرە خەسارەتێک بوو لە هێزە چەکدارەکانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ئەم کۆستە خەمناکە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆ دەکەین .

رۆڵی شەهید ئاکام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی کۆماندۆدا لە نەبەردییەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نموونەی قارەمانێتی بووە و لە مێژوودا بەڕەمزی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە.
 لەم کۆستەدا داواکارین لە یەزدانی مەزن رۆحی شەهیدی فەرماندە ئاکام  عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسی 

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان