بەپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى شەهیدبوونی پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان؛ شەهیدی (ئاکام عومەر)مان پێگەیشت، کە دوای پەنجا و چوار رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەجێیهێشتین.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەین.
شەهید فەرماندە (ئاکام عومەر) گەنجێکی کارامە بوو، لە بواری سەربازیدا بەتوانا و جەربەزە بوو.
شەهید ئاکام لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا، رۆڵی بەرچاوی هەبوو، لە پێناوی سەقامگیری و ئارامی کوردستاندا گیان لەسەر دەست بوو، هەرواش بوو گیانی فیدای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان کرد، کە ئەوەش نموونەی بەرزی گیان بەخشینە.
وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەکی جوامێر و چاونەترس ناو و ناوبانگی شەهید ئاکام لە مێژوودا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
هەموان بۆت خەمبارن، رۆحی پاکت شاد و جێگەت بەهەشت بێت.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی