رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون، بەهۆی شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانەوە، لە پەیامێکی هاوخەمیدا رایگەیاند، شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام، زیانێکی گەورە بوو لە ئەمن و ئاسایشی کوردستان ویەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی شههیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان بیست، کە ژیانی خۆی لە پێناوی پاراستنی خاکی عیراقدا بەخشی.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە، لەدەستدانی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورەبوو لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتایبەت کە دەستە راستی برا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون رایگەیاندووە "بەناوی خۆم وئەندامانی بزووتنەوەی بابلییونەوە پرسەنامەی خۆمان ئاڕاستەی برای ئازیز بافڵ جەلال تاڵەبانی و برایانی دیکەمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین، سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ ئازایەتی وقارەمانێتی ئێوە کە تا هەتایە دەمێنێتەوە".