پرسەنامەی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام

03:25 - 2022-12-13
کوردستان
318 جار خوێندراوەتەوە

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا پەیامێكی هاوخەمی لەبارەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێم هاتووە، ئێمە زۆر خەمبار بووین بە کۆچی دوایی ئاکام عومەر کە لە ئەڵمانیا چارەسەری وەردەگرت و کۆچی دوایی کرد، لە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسوێنێکدا دژی داعش بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەیی و هاوڕێکانی دەکەین. ئەڵمانیا سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لە روبەڕوبونەوەی داعشدا.

#هیزی کۆماندۆی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان