بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، ئاکام عومەرمان پێگەیشت، لە دەستدانی ئەم فەرماندە قارەمان و جوامێرە خەسارەتێکی گەورە بوو لە هێزە چەکدارەکانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت، ئەفسەرێکی ئازا و چاونەترس بوو، رۆڵ و پێگەی لە پاراستنی خاک و نیشتمان، لە نێو هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دیار بووە.
بۆ ئەم کۆستە خەمناکە بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی مەڵبەندی 6ی سۆران ، پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆ دەکەین.
رۆڵی شەهید ئاکام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی کۆماندۆدا لە نەبەردییەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نموونەی قارەمانێتی بووە و لە مێژوودا وەکو پاڵەوان و هەڵکەوتووی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە.
داواکارین لە یەزدانی مەزن رۆحی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ببەخشێت.
زوبێر عوسمان
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆران