سەعات 10 ی شەوی سێشەممە 2022/12/13 کرواتیا و ئەرجەنتین یەکەم یاریی پێشکۆتایی و قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی قەتەریان کرد.
لە یارییەکەدا ئەرجەنتین بوو بە یەکەم هەڵبژاردەو یەکەم لایەنی یاریی کۆتایی 22 – ەمین مۆندیال و توانیان 3-0 یارییەکە لە کرواتیا ببەنەوە.
یارییەکە لە یاریگای لۆسێل سەعات 10 ی شەو کراو دانیێلی ئۆرساتۆی ناوبژیوانی ناوداری ئیتاڵی فیکەی دەستپێکی بۆ لێدا، میسی و ئالڤارێز دوو ئەستێرەی دیاری ئەرجەنتین و هۆکاری یەکلا بوونەوەی یارییەکە بوون.
میسی لە دەقیقەی 34 دا بە پەنالتی گۆڵی یەکەم و جولیان ئەلڤارێزیش لە دەقیقەکانی 39 و 69 دا گۆڵەکانی دووەم و سێیەمی ئەرجەنتینی کرد، بەمەش ئەرجەنتین بوو بە لایەن و هەڵبژاردەی یەکەمی یاریی کۆتایی کە رۆژی یەکشەمەی ئایندە دەکرێت.
ئێستا ئەرجەنتین چاوەڕوانی براوەی یاریی دووەمی پێش کۆتایی نێوان فەرەنسا و مەغریب دەکات، کرواتیاش لەگەڵ دۆڕاوی ئەو یارییە لەسەر پلەکانی سێیەم و چوارەم یاریی دەکات.