باسی وێنەكان

10:21 - 2022-12-14
وەرزش
334 جار خوێندراوەتەوە

*لە یەکەم مۆندیالدا کە ساڵی 1930 لە ئۆرۆگوای کرا، جل و بەرگی ناوبژیوانانی یارییەکان بەم شێوەیەبووە و بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان ئەم جل و بەرگانەیان لەبەر کردووە.

*كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم مۆندیالەی قەتەر – 2022 دا تەنیا یەك گۆڵی كرد ئەویش بە پەنالتی بوو لە قۆناغی گروپەكاندا و لە جەولەی یەكەمی یارییەكاندا بەرامبەر غانا بوو، بەم مۆندیالەشەوە ئەوە پێنجەم مۆندیالە بەشداریی یارییەكانی کرد، ئەویش مۆندیالەكانی (2006 و2010 و 2014 و 2018 و 2022) بووە، کریستیانۆ لە قۆناغی گروپەكاندا نەبێت لە قۆناغەكانی تری یارییەكانی ئەو مۆندیالانەدا كەبە قۆناغی چوونە دەرەوە بەیەك دۆڕاندن ناو دەبرێت، نەیتوانیوە گۆڵ بكات.

*ئۆلیڤەر جیرۆدی فەرەنسی تائێستا 118 یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا كردووە، 53 گۆڵی بۆ كردوون، یەكەم یارییشی بۆ فەرەنسا لە تەمەنی 25 ساڵیدا بووە، بەڵام تیری هێنری 123 یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا كردووە، 51 گۆڵیشی بۆ كردووە و یەكەمی یاریشی بۆ فەرەنسا لە تەمەنی 20 ساڵیدا بووە.

*مۆندیالی داهاتوو كە ئەمریكاو كەنەداو مەكسیك میوانداری دەبن، ساڵی 2026 دەبێت، 48 هەڵبژاردە بەشداریی تیادادەكەن، 16 هەڵبژاردەی ئەوروپا، 9 هەڵبژاردەی ئەفریقا و 8 هەڵبژاردەی ئاسیاو 6 هەڵبژاردەی ئەمریكای باشوور و 6 هەڵبژاردەی ئەمریكای باكور و دەریای كاریبی بەشداریی دەكەن، 2 هەڵبژاردەی تریش لە پاشكۆی پاڵاوتنی ئەمریكاو ئەفریقاو ئاسیا، وڵاتێكی ئۆقیانیاش وەك وڵاتی رێكخەر بەشداریی دەكات.

*یەكەم گۆڵ لە مێژووی یاریی تۆپی پێدا كەبە دەبڵ كیك كرابێت، لیۆنیداس دا سیلڤای بەرازیلی كردوویەتی، كاتێك كە بەوشێوەیە گۆڵەكەدەكات هاندەران بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەكەن و تەنانەت ناوبژیوانی گۆڵەكە حساب ناكات لەبەر ئەوەی ناوبژیوان پێی وابووە بە جوڵەیەكی نامۆ تۆمار كراوە، بەڵام دواتر و پاش ماوەیەك گۆڵكە حساب دەكات.



#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان