ئەمشەوی مۆندیال فەرەنسا × مەغریب

10:30 - 2022-12-14
وەرزش
377 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مۆندیالەی قەتەر 64 یاریی تیادا دەكرێت، ئێستا تەنیا سێ یاریی ماوە بكرێن، دوێنێ سێشەممە یاریی یەكەم لەو چوار یارییە (ئەرجەنتین و كرواتیا) كردویانە، ئەمڕۆ چوار شەممە 14/12/2022 دووەم یاریی فەرەنسا و مەغریب دەیكەن و تەنیا دوو یاریی دەمێنێت بكرێن.
یەكەمیان یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەمە كە دۆڕاوەكانی دوو یاریی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین  (ئەرجەنتین×كرواتیا) (فەرەنسا×مەغریب) دەیكەن، دووەمیشیان یاریی كۆتاییە كە براوەكانی ئەو دوو یارییە دەیكەن، بە تەواوبوونی ئەم دوو یارییەش 22 یەمین مۆندیال كۆتایی دێت و پاش چوار ساڵی تر و 2026 لە ئەمریكاو مەكسیك و كەنەدا بەشێوازێكی نوێ 23 یەمین مۆندیال بەڕێوە دەچێت.  
دوێنێ سێشەممە یەكەم یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، ئەرجەنتین و كرواتیا كردویانە، ئەمڕۆش چوار شەممە 14/12 سەعات 10 ی شەو لە یاریگای (ئەلبەیت) دووەم یاریی دەكرێت و دوو هەڵبژاردەی یاریی كۆتایی و دوو هەڵبژاردەی یاریی دیارییكردنی پلەی سێیەمی وچوارەمی دەردەكەون.
مۆندیالی قەتەر لە رۆژی 20/11/2022 بە یاریی (قەتەر 0×2 ئۆكوادۆر) دەستیپێكرد، سەرەتا یاریی قۆناغی گروپەكان كە 48 یاریی بوو كران، پاشان یارییەكانی قۆناغەكانی 16  كە 8 یاریی بوو ئەوانیش كران، پاشان 8 هەڵبژاردە بۆ قۆناغی سێیەم سەركەوتن و 4 یاریی تر كران،  لەم چوار یارییەشەوە 4 هەڵبژاردە بۆقۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەركەوتن، بەوەش دوو یارییەكەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بەمشێوەیە دیارییكران:

*ئەرجەنتین×كرواتیا.
*فەرەنسا×مەغریب.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان