هەموومان دیمەنی ئەو چۆلەکە یان باڵندانەمان بینیوە کاتێک لەسەر لقی درەخت یان تەلی کارەبا چاو دەنوقێنن و دەخەون، کەچی ناکەونە خوارەوە، چونکە لە کاتی خەوتنیاندا نیوەی مێشک و چاویان بەئاگایە و تەنها نیوەکەی تریان خەوتووە، توێژینەوەکان سەلماندویانە کاتێک دەخەون ژمارەیەک گۆڕانکاری فیسیۆلۆجی لە ئەندامەکانیدا روودەدات، لەوانە قاچی باڵندە لە کاتی خەوەکەیدا خاودەبێتەوە، بەڵام نیوەکەی تری هەستیاریەکەی دوو بەقەد ئاسایی زیاد دەکات و وادەکات لەسەرپێ بوەستێت و نەکەوێت، هەمانشێوە ئەندامەکانی تری رۆڵی ئەو ئەندامانەش دەبینن کە خەوتوون، بۆیە لەکاتی هەرجووڵە و بزووتنەوەیەک و مەترسیەکدا کاردانەوە دروست دەکەن و مێشک وریا دەکەنەوە کە نەهێڵیت جەستەیان بکەوێتە خوارەوە.
سەرچاوە: Geo Plus Magazine