خەونی میسی هاتەدی

11:50 - 2022-12-19
وەرزش
598 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو پەردە لەسەر ركابەرییەكانی 22 -ە مین مۆندیال دادرایەوەو پاش 36 ساڵ دابڕان، ئەرجەنتین گەڕایەوە سەر سەكۆی نازناو و بەرزكردنەوەی جامەكانی مۆندیال و لیۆنێل میسی بەهەمان رێچكەو شێوازی یاریكردنی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا جامی مۆندیالی 2022 - قەتەری بەرزكردەوە.
لەیاریی كۆتایی مۆندیالدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا بەیەكگەیشتن، یارییەكە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 88 هەزار هاندەر لە یاریگای لۆسێل لەدۆحەی پایتەختی قەتەر كراو ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمۆن مارچینیاك یارییەكەی گەیاندە كەناری ئارام و تیایدا پاش یەكسانبوون 3-3 لەكاتی یاسایی و زیادكراودا، ئەرجەنتین بەپەنالتی یەكلاكەرەوە (4-2) لەفەرەنسای بردەوە، ئەمەش بووە سێیەم ئەستێرەی سەرسنگی ئەرجەنتینییەكان و سێیەم جامی مۆندیال كە لەپێشوودا و لەمۆندیالەكانی 1978 و 1986 جامی مۆندیالی بەرزكردۆتەوە.
پاش بەرزكردنەوەی جامی كوپا ئەمریكاو دواتریش مۆندیال، لیۆنێل میسی بوو بەیەكەم یاریزان دوو نازناوی كیشوەری و جیهانی یەك لەدوای یەك بەدەستبهێنێت، هەروەها لەمۆندیالی 2022 -قەتەردا ریكۆردێكی نایابی تریشی تۆماركرد بەوەی بووە یەكەم یاریزان لەسەرجەم قۆناغەكانی مۆندیالدا گۆڵ بكات.
باشترینەكانی ئەم مۆندیالە
*لیۆنێل میسی-ئەرجەنتین (باشترین یاریزان).
*كیلیان مباپێ-فەرەنسا (گۆڵكەری مۆندیال بە 8 گۆڵ).
*ئینزۆ فرناندێز-ئەرجەنتین (باشترین یاریزانی لاو).
*ئیمیلیانۆ مارتینێز-ئەرجەنتین (باشترین گۆڵچی).

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان