لالیگا لە مۆندیالدا یەكەمە

11:57 - 2022-12-19
وەرزش
209 جار خوێندراوەتەوە

خولە بەهێزەكانی ئەوروپا لەم مۆندیالەی قەتەردا ئامادە بوونێكی بەهێزیان هەبووە، ئامارێك لەم رووەوە تۆمار كراوە و تیایدا هاتووە خولی پریمەر لیگی ئینگلیزی لە پلەی یەكەمیدابووە و زۆرترین یاریزانانی ئەم خولە لە مۆندیالی قەتەردا بەشدارییان كردووە كە ژمارەیان 62 یاریزان بووە.
بەڵام كاتێك هەڵبژاردەكانی ئینگلتەراو بەرازیل و پورتوگال لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەدا كرانە دەرەوە، ئامادە بوونی یاریزانانی یانەكانی خولی ئینگلزی زۆر دابەزی و لە كۆی 62 یاریزانەوە ئامادەبووانی خولەكە بۆ 15 یاریزان كەمی كرد.
تا دەستپێكردنی یارییەكانی قۆناغی 4 هەڵبژاردە 15 یاریزانی خولی ئینگلیزی لەمۆندیالدا مانەتەوە، ئیسپانیا بە 22 یاریزان لە پلەی یەكەمیدا بوو، ریزبەندیی خولەكانیش لە قۆناغی 4 هەڵبژاردەدا بەمشێوەیە بووە:
1- لالیگای ئیسپانیا 22 یاریزان (یاریزانەكانی 8 یانەی ئیسپانیان).
2-پریمەر لیگی ئینگلیزی 15 یاریزان (یاریزانەكانی 10 یانەی ئینگلتەران).
3- سیریا ئەی ئیتاڵیا 14 یاریزان (یاریزانەكانی 10 یانەی ئیتاڵیان).
4- لیگ 1 - ی فەرەنسا 14 یاریزان (یاریزانەكانی 8 یانەی فەرەنسان).
5-بۆندسلیگای ئەڵمانیا 13 یاریزان (یاریزانەكانی 7 یانەی ئەڵمانیان).
لە خولی كروایتاشدا 6 یاریزان بەشداریی دەكەن كە لە 6 یانەی ئەو وڵاتە یاریی دەكەن و ئەم خولەش لە پلەی شەشەمدایەو حەوتەم خولیش خولی یانەكانی مەغریبە بە 3 یاریزان كە هەرسێكیشیان لە یەك یانە یاریی دەكەن.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان