لە یادی 34 ساڵەی داستانی گەڕاوی و تازەشاردا

01:13 - 2022-04-09
ڕاپۆرت
436 جار خوێندراوەتەوە

ئاوات کۆکەیی


لە گەرمەی هێرشەكانی ئەنفالدا، رۆژی 9/4/1988 پۆلێك لە پێشمەرگەكانی ی.ن.ك و حزبی شیوعی عیراق لە هەردوو گوندی (تازەشار و گەڕاوی) لە گەرمیان، روبەڕووی هێزەكەی رژێم بوونەوەو دوو داستانی كەموێنەیان لەوكاتەدا تۆماركرد، لە ئەنجامیشدا 27 پێشمەرگەی یەكێتی و 8 پێشمەرگەی حزبی شیوعی عیراق شەهید كران.
ئەو شەڕە لە كاتێكدا بوو كە سوپای بەعس لەو پەڕی سەركەوتنەكانیدا بوو بۆ سەر گوندەكانی كوردستان و ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی پێشمەرگە، هێرشەكەی دوژمن دەستپێكردنی قۆناغی سێیەمی ئەنفالە كە بە ئەنفالی گەرمیان ناسراوە.
ئەگەرچی هێرشەكەی بەعس سەریگرت و ئەنفالی گەرمیان بە زەرەرمەندترین قۆناغی ئەنفالی دادەنرێت بۆ گەلی كورد، بەڵام داستانی تازەشارو گەڕاویش لەوكاتەدا بەرەنگارییەكی نمونەیی و جوامێرانەی پێشمەرگەكان بوو لەو كاتەدا، هەروەها ئەو شەڕە بووە هۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر دوژمن سەرقاڵ بكەن و كاتێكی زیاتر بۆ خەڵك دەستەبەر ببێت بۆ ئازادبوون و دووركەوتنەوە لە هێرشەكانی دوژمن.
فەرماندەی هێزەكانی یەكێتی نازمە بچكۆل و فەرماندەی هێزەكانی حزبی شیوعیش ملازم سامی بوون، كە هەردووكیان و 33 پێشمەرگەش لە هەر دوو حزب شەهیدبوون.


شەهیدەكانی یەكێتی
-نازم رەشید بەلەگە- نازم بچكۆل، لە دایكبووی ساڵی 1957ی گوندی بەلەگە، ساڵی 1978 بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەكەی تازەشاردا فەرماندەی كەرتی 1ی تیپی 51ی گەرمیان بوو.
-ئیكرام محەمەد ئەمین سڵێمان- ئیكرام چاوشین، فەرماندەی مەفرەزە بووە و سێیەم شەهیدی خێزانەكەیەتی.
-ئەیوب ئەحمەد ساڵح، ساڵی 1984 بووە بەپێشمەرگە.
-حسێن مەعروف محەمەد، ساڵی 1984 بووە بەپێشمەرگە.
-ئەحمەد عەبدولڕەحمان نامیق- ئەحمەد نازە، ساڵی 1985 بووە بە پێشمەرگە.
-ئیحسان مەحمود قادر ساڵح- ئیحسانە سور، ساڵی 1983 بووە بە پێشمەرگە، فەرماندەی فەفرەزە بووە.
-جەبار عەبدولكەریم عەلی- جەبار كانی قادری، ساڵی 1985 دەبێتە هێزی پشتگیری لە سنووری تیپی 51ی گەرمیان.
-ئەحمەد ئەمین رۆستەم- هەڤاڵ، ساڵی 1985 بووە بەپێشمەرگە.
-سامان مەجید خورشید- سامان كەركوكی، ساڵی 1982 پەیوەندیكردووە بە رێكخستنەوەو دواتر بووە بەپێشمەرگە.
-حەمید محەمەد ساڵح عەزیز- مامۆستا حەمید ، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە.
-جەلیل كەریم عەلی، ساڵی 1987 بووە بە پێشمەرگە.
-فاروق رەشید بەلەگە، لە دایكبووی ساڵی 1971ی گوندی بەلەگە.
-غالیب عەبدوڵڵا ئەمین- هونەر، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە، فەرماندەی مەفرەزە بووە، دووبرای دیكەشی شەهیدە.
-عەبدولواحید عەبدوڵڵا محەمەد، پێشمەرگەو مامۆستای شۆڕش بووە.
-عادل مەجید عەبدولكەریم- مام عادل، ساڵی 1986 بووە بەپێشمەرگە.
-كەریم حەمید ئاغای زەنگەنە- مەلا كەریم، ساڵی 1981 بووە بەپێشمەرگە، جارێك بریندار بووە.
-نیزام ئەحمەد رەمەزان، ساڵی 1983 بووە بە پێشمەرگە، فەرماندەی مەفرەزە بووە، سێهەم شەهیدی بنەماڵەكەیەتی.
-نەجم محەمەد محەمەد ئەمین- نەجم سەنگاوی، ساڵی 1987 بووە بە پێشمەرگە.
-نەجم رۆستەم عەلی- نەجم قەیتەوەلی، ساڵی 1985 بۆوە بە پێشمەرگە.
-شێرزاد حەسەن عەلی عەبدوڵڵا - شێرزاد بەچە، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە.
-فاتیح حەسیب حسێن- ئاسۆ، ساڵی 1987 بووە بەپێشمەرگە، جارێك بریندار بووە.
-میران فەرەج عوبێد، ساڵی 1979 بووە بەپێشمەرگە.
-محەمەد كەریم ئەحمەد ئیسماعیل- حەمە باوایی، ساڵی 1982 پەیوەندیكردووە بەرێكخستنەوەو دواتر بووە بەپێشمەرگە، فەرەماندەی مەفرەزە بووە.
-فەرهاد سەید ئەنوەر شێخانی- فەرهاد بچكۆل، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە، جارێك بریندا بووە.
-یاسین سەعدون سەعید، ساڵی 1985 بووە بە پێشمەرگە، فەرماندەی مەفرەزە بووە، سێهەم شەهیدی بنەماڵەكەیەتی.
-نەجات فەتحوڵڵا مەحمود قادر- مامۆستا نەجات، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە.
-شەهید ئەحمەد قادر كەریم- ئاوارە.

شەهیدەکانی شیوعی
-نازم عەلی عەباس- ملازم سامی، لەدایكبووی ساڵی 1956ی بەغدا، خوێندنی ئامادەیی هەر لەوێ‌ تەواو كردووە، ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگە، لەوڵاتی یەمەن خولی ئەفسەری تەواو كردوەو كادرێكی سیاسی و عەسكەری بوو، فەرماندەی بەتالیۆنی چواری گەرمیانی بوو.
-عەبدولڕەحیم عەلی محەمەد- ئاشتی، لەدایكبووی ساڵی 1956ی كەركوك، كادرێكی سیاسیی نێو هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی بوو.
- فەوزی هادی عەتوی- عامر، لە دایكبووی شاری حللەیە، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە.
-تالیب ئیبراهیم كامیل- عەلی عارەب، لەدایكبووی ساڵی 1958ی بەعقوبە، ساڵی 1982 بۆتە پێشمەرگە.
-تاریق محەمەد ئەمین، لەدایكبووی ساڵی 1965ی گوندی كانی قادری ناحیەی قادركەرەم، ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە، فەرماندەی مەفرەزە بووە.
-بەهادین عەلی محەمەد- ماجید، لەدایكبووی ساڵی 1960ی دووز، ساڵی 1982 بۆتە پێشمەرگە و رابەری سیاسی لق بووە.
-عەدنان ڕەشید غێدان- عەدنان كانی قادری، لەدایكبووی ساڵی 1969ی گوندی كانی قادری قادركەرەم، ساڵی 1986بۆتە پێشمەرگە.
-عەبدوڵڵا والی حەیدەر- عەبدوڵڵا سوری، لەدایكبووی ساڵی 1969ی گوندی حەیدەرە سوری ناوچەی نەوجول، ساڵی 1986 بۆتە پێشمەرگە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان