بەختیار سەعید
لەدوای دامەزراندنی كۆمەڵی هونەرە جوانەكانی كورد لقی سلێمانی لە ساڵی1957و هەڵبژاردنی هەریەك لە شێوەكاران: ئازاد شەوقی، جەمال بەختیار، خالید سەعید وەكو سەرپەرشتیارانی بەشی نیگاركێشان،(1) ئیتر لەو دەمەوە خالید سەعید لە دیكۆری شانۆییەكانی ناو شاری سلێمانی بەشداریكردووە لەگەڵ هاوڕێ شێوەكارەكانیدا، دواتریش كە چۆتە شاری بەغداو پەیمانگەی هونەرە جوانەكان تەواو دەكات و لە تەلەفزیۆنی بەغدا دادەمەزرێت، زۆربەی دیكۆرەكانی تەمسیلییە كوردییەكان و گۆرانییەكانی هونەرمەندان (عەلی مەردان، رەسوڵ بێزارگەردی)و زۆری تر لە هونەرمەندانی جێبەجێكردووە، هەروەها دوای گەشتە هونەرییەكەی بۆ دەرەوەی عیراق و فێربوون بەشێوەیەكی ئەكادیمی لەبواری دیكۆردا هەر ئەوەش دەبێتە هۆكار لەگەڵ ئەو لیژنەیەی كە عیراق دروستی دەكات بۆ دامەزراندنی تەلەفزیۆنی لیبیا (خالید سەعید) یەكێك دەبێت لەو شێوەكارانەی كە بەشێكی زۆری دیكۆری قۆناغی یەكەمی درووستبوونی ئەو تەلەفزیۆنە بەدەست و پەنجەی ئەم شێوەكارە كوردە رازێنراوەتەوە.
رۆژی 9 - 16/8/1959 لەناو شاری سلێمانی پیشانگەی كشتوكاڵی و پیشەسازی كراوەتەوە و هونەری رەسم و شانۆ و هونەرەكانی تر بۆ ماوەی 7 رۆژ بەسەرپەرشتی و بەشداری ئازاد شەوقی ، خالید سەعید، سەردار زوهدی ، موودەد رەشید جەودەت، ئەنوەر توڤی، قادر كوردی ، جەمال بەختیار، تاهیر ئیبراهیم، لەگەڵ زۆربەی نیگاركێشەكانی تری شاری سلێمانی بەشداریان تێداكردووەو خالید سەعید خەڵاتی نیگاری وەرگرتووە.(2).
1- رۆژنامهی ژین ژماره 1355ی رۆژی 8/8/1957
2- سهرچاوه: پیشهنگهكانی هونهری شیوهكاری له كوردستان- فهرهاد پیربال-2010