پشیلەكان چۆن دەژین؟

10:56 - 2022-12-24
هەمەرەنگ
605 جار خوێندراوەتەوە

 لە زۆربەی كۆڵانەكانی شاردا پشیلە بەربڵاوە، خواردنی سەرەكیان یان لەناو خۆڵ و خاشاكدا دەدۆزنەوە یا لە لایەن خاوەن ماڵەكانەوە خۆراكیان بۆ دادەنرێت، تەنانەت هەندێک لە ماڵەكان پشیلەكان بەخێو دەكەن و یارییان لەگەڵدا دەكەن و خۆشەویستیشیان پێدەبەخشن، لە كاتێكدا پێش چەند ساڵێك نزیكییەكی لەو رادەیە لە نێوان پشیلە و مرۆڤدا نەبووە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە رۆژ بە رۆژ خۆشەویستی نێوان پشیلە و مرۆڤەكان روو لە زیادبوونە، خۆراكی سەرەكی پشیلە ماسی و گۆشتە بە هەموو جۆرەكانی هەر یەك لە هێلكە، مریشك، ئێسک، سەوزەواتی كوڵاو، برنجی لێنراو، گۆشتی قوتو، خواردنی  وشكراوی قوتو، ئەمانە خۆشترین خواردنە بۆ پشیلە و چێژی لێوەردەگرێت.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان