بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال
رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانەوە کرا و جەخت
لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناوی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی، پاراستنی
سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە
کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند، هەر
هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین.