سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەت و هەموو سەركردە تێكۆشەرەكانی تردا هەنگاودەنێین و یەكێتییەكەمان دەپارێزین

09:22 - 2022-12-25
کوردستان
312 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی كرد.
لە دیدارەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، وێڕای هەواڵپرسی و هیوای تەندروستییەكی باش بۆ كاك كۆسرەت، كورتەیەكی لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسی خستەڕوو، مێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی كاك كۆسرەت-ی بەرزنرخاند كە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریی بووە لە خاكی كوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیووە.
دڵنیاییشیدا كە یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە و وتی: ئێمە بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەت و هەموو سەركردە تێكۆشەرەكانی تردا هەنگاودەنێین و یەكێتییەكەمان دەپارێزین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان