نەوەی داهاتوو ناتوانن جگەرە بکێشن

11:19 - 2022-12-25
دووتوێ
355 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی نیوزلەندا بڕیاری قەدەغەکردنی تەواوەتی جگەرەی دا بۆ نەوەکانی داهاتوو، بەپێی بڕیارەکە لە2025  بەدواوە لەدایکبوانی ساڵی 2009 بەدواوە بۆیان نییە نە جگەرەو توتن بکڕن نە بیفرۆشن، ئەوەی سەرپێچیش بکات سزاکەی 150 هەزار دۆلاری نیوزلەندی دەبێت کە دەکاتە 95 هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەو پڕۆژە بڕیارە لە ساڵی پارەوە مشتومڕی لەسەرە و سەرەنجام بەکۆدەنگ بڕیاری لەسەردرا و بەو پێیە نەوەی داهاتووی ئەو وڵاتە بۆیان نییە تا مردن جگەرە بکێشن.

سەرچاوە: Zeit Online

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان