له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
ده‌توانین كتێبی ره‌خنه‌گری ئه‌مریكی "هارۆڵد بلۆم" كه به ناونیشانی (چۆن ده‌خوێنیته‌وه و بۆچی؟) به‌م ده‌سته‌واژه‌یه كورت بكه‌ینه‌وه (كاتێك كه پرسیاری خوێندنه‌وه بۆچی ده‌كرێت، ئه‌وا هیچ وه‌ڵامێك نییه جگه له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چڕ و به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆیی بوونی مرۆڤانه ده‌چه‌سپێنێت) كرۆكی (بابه‌تی) كتێبه‌كه روونكردنه‌وه و فراوانكردنی چۆنێتی ئه‌وه نییه چۆن خوێندنه‌وه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به‌ده‌ستده‌هێنێت، یاخود بلۆم مه‌به‌ستی له چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌كه، هاوكات مه‌به‌ستی له چ جۆره نووسینێكیشه.
بانگێشت بۆ خوێندنه‌وه
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی (بلوم)ه له‌خوێندنه‌وه‌دا بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان و شانۆگه‌ری و كورته‌چیرۆك و شیعر به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له رۆشنبیرییه‌كدا به گوازراوه و هاتوچۆكه‌ر ده‌ژمێردرێن، كاتێك ئه‌م نووسه‌ره ئه‌و كتێبانه ده‌ژمێرێت كه بانگێشت بۆ خوێندنه‌وه‌یان ده‌كات له كتێبه‌كه‌یدا هیچ كارێكی (شاكارێكی) فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژی نابینینه‌وه به‌واتا فراوانه‌كه‌ی، به‌ڵكو ده‌بینین جه‌خت ده‌كاته‌سه‌ر كتێبه‌كانی ئه‌ده‌بی خه‌یاڵگه‌رایی نه‌ك نووسینه سه‌رپێییه‌كان چونكه ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی (كه ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه‌تی) یه‌كێكه له چالاكترین رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌سێتی.
كه‌واته ئه‌م كتێبه بریتییه له بانگێشتێك بۆ رۆشنبیری ئه‌ده‌بی هه‌روه‌كو چۆن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (ریچارد دوتی) لێی ده‌دوێت تایبه‌ته به سووربوون له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له ئایدۆلۆژیا كه نموونه‌كه‌ی له دیدوبۆچوونی ره‌خنه‌گرانه‌ی هایدگه‌ر و دریدایه له میتافیزیكا یاخود ره‌خنه‌گرتنی ماركس و فۆكۆ له سه‌رمایه‌داری یاخود ده‌سه‌ڵات، چونكه به‌خشینی ده‌ستێكی باڵا به سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه له مه‌سه‌له ئه‌ده‌بییه‌كاندا ئه‌و هێزه ئازادكه‌ره‌ی كاره خه‌یاڵاوییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه بێگومان (بلۆم) وا بیرناكاته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانی ئابووری و رامیاری وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فییه‌كانی وه‌ك كاره‌كانی دریدا جدییه‌تێك له خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن كه به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی خوێنه‌ردا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌ك دروست بكات له ژیانی خوێنه‌ردا، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه خودییه كه بیری پێده‌كاته‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌و جۆره نییه مرۆڤ ئازاد ده‌كات له خووه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی پێشووی سه‌باره‌ت به ژیان و داهاتووی مرۆڤایه‌تی ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی پاڵمان پێوه‌ده‌نێت كه سه‌رله‌نوێ بیربكه‌ینه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ خه‌ڵكی و یاریده‌مان ده‌دات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رابردووماندا دابڕین و له‌وانه‌یه هه‌روه‌كو چۆن دۆرتی ده‌ڵێت: مرۆڤ به‌ره‌و هه‌وڵدانی گۆڕینی واقیعی سیاسی یاخود ئابووری یاخود ئاینی یاخود فه‌لسه‌فی هه‌نووكه‌یی خۆی بگۆڕێت و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه له‌وانه‌یه خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت له پراكتیكدا كه به‌درێژایی ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابڕان له بیرۆكه به‌یه‌ك گه‌یشتووه‌كاندا كه ئه‌ركیان پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ بوونی داموده‌زگاكانی ژیانی ئێستا، به‌ڵام هه‌وڵێكی له‌م جۆره له‌وانه‌یه له‌ئاكامدا وا له مرۆڤ بكات زیاتر هه‌سته‌وه‌ر و زیاتر داناتر و خوێنه‌وارتر بێت وه‌كو زیادبوونی هاوسۆزی له جێگای گۆڕینی بیروباوه‌ڕ یاخود وازهێنان له بیروباوه‌ڕێك و هه‌ڵگرتنی باوه‌ڕێكی نوێ.
ریچارد دۆرتی له‌لای خۆیه‌وه بایه‌خی به‌تێزی كتێبه‌كه‌ی (هارۆڵد بلۆم) داوه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بانگێشته‌كه‌یدا بۆ دانانی ئه‌ده‌ب له جێگای فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه وه‌كو چۆن ئه‌وه ده‌بینین جێگۆڕكێ ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانكاری به‌ره‌و باشتر و هه‌ردووكیان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین رێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی (هایدگه‌ر) پێی ده‌ڵێت (بوونی راسته‌قینه) و بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ببێته مرۆڤێكی راسته‌قینه بریتی نییه له‌وه‌ی كه مرۆڤ بپرسێت (راستی چییه؟) به‌ڵكو ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن (نیتشه) ئامۆژگاری كردووه: (چ جۆره مرۆڤێكن ئه‌وانه‌ی له جیهاندا ده‌ژین و حاڵ و چاره‌نووسیان چییه؟) وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه هه‌روه‌كو چۆن (بلۆم) و (دۆرتی) هاوڕان له‌سه‌ری له رۆمانه‌كانی وه‌كو رۆمانه‌كانی شتاینبێگ و (ئه‌میل زۆلا) و (ستۆ) دا ده‌یدۆزینه‌وه كه ئه‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك رۆمانن باس له نه‌دار و هه‌ژاره‌كان ده‌كات، به‌ڵام هاوكات له رۆمانه‌كانی وه‌كو رۆمانه‌كانی (هێنری جه‌یمس) و (پرۆست) ده‌بینین كه باس له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خۆشبه‌خته‌كان ده‌كات كه هه‌وڵی فراوانكردنی ئاسۆ سنوورداره‌كانیان ده‌ده‌ن.
خه‌یاڵدانی نووسه‌رێك
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو جۆره‌كه له‌وانه‌یه هاوكاری خوێنه‌ر بكات له تێپه‌ڕاندنی خێزان و مامۆستا و دابونه‌ریت و ده‌زگاكان. به‌واتایه‌كی دیكه تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌یاڵدانی ده‌به‌ستێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش رێگه‌ی پێده‌دات كه خودێكی مه‌زنتر به‌ده‌ستبهێنێت و زیاتر پشت به‌خۆی ببه‌ستێت. بۆچی بلۆم خوێندنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی ره‌تده‌كاته‌وه و به نزمتر له ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی هه‌ژماری ده‌كات؟ هۆكاره‌كه‌ی له دیدوبۆچوونی ئه‌ودا خۆی ده‌بینێته‌وه بۆ ئایدۆلۆژیا، چونكه لای ئه‌و ئایدۆلۆژیا بریتییه له تاقمێك له بیرۆكه‌ی گشتی كه شێوازێك پێشكه‌ش ده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌موو كتێبێكی تێ بخات كه ده‌یخوێنێته‌وه هه‌ر بۆیه به دوژمنی (سه‌ربه‌خۆیی خودی)ی هه‌ژمارده‌كات و له‌وانه‌یه هۆكاربێت له ده‌ركه‌وتنی چه‌ند خوویه‌كی خراپ له خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌و خوێنه‌ره‌ی (بلوم) خوازیارییه‌تی خوێنه‌رێكه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كات كتێبی داهاتوو كه ده‌یخوێنێته‌وه رێڕه‌وی هه‌موو كتێبه‌كانی كه پێشتر خوێندوویه‌تییه‌وه سه‌رله‌نوێ له‌لای دروست بكاته‌وه و خۆی له‌به‌رامبه‌ر خه‌یاڵدانی به‌هێزی نووسه‌رێكدا ببینێته‌وه تا ئه‌و پله‌یه‌ی جێ پێیه‌كانی لێ ون بكات و بیبات به‌ره‌و جیهانێك كه هه‌رگیز نه‌یزانیوه هه‌یه و له‌م جیهانه‌دا هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌وه‌و پێش ناسیونی و ئاشنابووه پێیان، جیاوازن و بابه‌ته‌كه لێره‌شدا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو هاوڕێ راسته‌قینه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی و دراوسێكانیشی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون به‌خۆیان و پاڵنه‌ره‌كان و بژارده‌كانیشیانه‌وه.
هاوكات (رۆتی) له‌وانه‌یه‌كیدا كه هایدگه‌ر ناوی (بوونی راسته‌قینه‌ی) لێناوه و (بلوم) ناوی (سه‌ربه‌خۆیی لێناوه) هه‌ردووكیان به‌یه‌ك شت و یه‌ك بابه‌ت ده‌بینێت.
بلوم له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌و وته‌یه‌ی له دكتۆر جۆنسۆن وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت:(مێشكت له خه‌وشه‌كان پاكبكه‌ره‌وه) له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی خود هه‌روه‌كو چۆن به‌ده‌ستهێنانی راسته‌قینه و ره‌سه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه‌وا له خه‌وش ده‌كات دووباره و خه‌وش بێ ناوه‌خنه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه له‌به‌رده‌ستدایه و ئاشكرایه یاخود خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی ئاماده‌یه و هه‌ر خۆشیه‌تی كه دوا وێنه‌كانی خه‌یاڵدان به‌ره‌و لای دێت و وه‌های لێدێت كاتێك دووباره وه‌سف ده‌كرێته‌وه و ته‌ڕ و بڕی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌مه‌ش توانای خۆی له‌سه‌ر پاڵپێوه‌نانمان بۆ گومانكردن له‌و بیرۆكانه‌ی وه‌ریده‌گرین له‌ده‌ست بده‌ین.
هه‌موو نووسینێك ته‌نها ئامڕازێكی گه‌یاندنی چه‌ند زانیارییه‌كی نهێنی یاخود ئاشكرا نییه، به‌ڵكو بریتییه له شێوازێك كه بیر‌و بۆچوونه‌كانی پێشوومانی تێده‌خه‌ین و زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌وانه‌ی كه ده‌یانناسین و زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ژیانمان و زۆرێك له‌و كتێبانه‌ی خوێندوومانه‌ته‌وه و هه‌موو نووسینه‌كان ئه‌مه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و فه‌لسه‌فی یاخود هه‌ر شتێكی دیكه بن كه ده‌گوترێت یاخود شیعر و رۆمان و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بن، به‌ڵام ئه‌م جۆرانه‌ی دواییان نابنه خه‌وشێكی دووباره‌كراوه به‌ئاسانی و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئاماژه‌ی پێده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر نادرێت و سروش ده‌به‌خشێت و هه‌ڕه‌مه‌كییانه ده‌رناكه‌وێت و بیروڕا به نهێنی پێشكه‌ش ده‌كات نه‌ك راسته‌وخۆ.
سه‌رچاوه: www.alimbaratur.com