سەرۆک بافڵ لەگەڵ كچان و كوڕانی ماڵەکانی (منداڵانی کوڕان) و (نەوجەوانانی کچان) پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات

07:23 - 2022-12-31
کوردستان
442 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بە دڵخۆشییەكی بێسنوور و هەستێكی پڕ لە شانازییەوە لەگەڵ كچ و كوڕەكانمان لە ماڵەکانی منداڵانی کوڕان و نەوجەوانانی کچانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكەین و لە قووڵایی دڵمانەوە هیوای ساڵێكی پڕ لە دڵخۆشی و ئارامی بۆ ئێوەی خۆشەویست دەخوازین.

‏‎هیوادارم هەموومان بە رۆحێكی مرۆڤدۆستی و نیشتمانییانەوە كار بۆ قووڵكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی بكەین و كوردستانمان نموونەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بێت.

‏‎ساڵی نوێتان پیرۆزبێت

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان









بابەتە پەیوەندیدارەکان