ئاوات کۆکەیی
سه‌یره، ساڵانێكە پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی كردووه به خاوه‌نی داستان‌ی كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی كه به فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتی (هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی) دژی هێزه هێرشبه‌ره‌كانی سوپای عیراق له كۆڕه‌ودا تۆماركرا و تیایدا هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ر یه‌كه‌یان به ژماره‌یه‌كی كه‌م به‌شداریان كرد به پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزه‌كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو به ته‌نیا.
ساڵانه‌ش له دوای 1991ه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان یادی هه‌ردوو داستان‌ی ئه‌زمڕی له سلێمانی و كۆڕێی له هه‌ولێر كردۆته‌وه و فه‌رمانده‌كان و پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كان له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و رۆژنامه‌دا به وردی باسیان له چۆنێتی تۆماركردنی هه‌ردوو داستانه‌كه كردوه، به‌تایبه‌ت له داستان‌ی كۆڕێدا، ئه‌وساڵانه‌ی یه‌كێتی یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌رز راده‌گرت، پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێستا خۆ به‌خاوه‌نزانی داستان‌ی كۆڕێ هیچ باكیشی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی دۆخی دوای شه‌ڕی ناوخۆ و دابه‌شبوونی ناوچه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتریدا كه كۆڕێ دووربوو له سنووری یه‌كێتی، ده‌رفه‌تێك بۆ پارتی هاته پێشه‌وه تا خۆی به‌خاوه‌نی داستان‌ی كۆڕێ پیشان بدات.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نێتی، بۆچی ساڵانێكی زۆر بێده‌نگ بوو به‌رامبه‌ر گێڕانه‌وه‌ی مێژووی داستانه‌كه؟، ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی به پڕۆگرامی تایبه‌ت یادی داستان‌ی كۆڕێی ده‌كرده‌وه بۆچی راگه‌یاندن و پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وان ببوونه ئاشی ئاولێبڕاو؟!.
به‌ڕاستی سه‌یره، شتێك هی خۆت نه‌بێت و بێده‌ربه‌ستانه بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و شته بكه‌یت.
جارێ به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێ ئه‌وه بڵێین، سروشت و واقیعیه‌تی شه‌ڕێكی ئاوا له‌و كاته‌دا هه‌ر له یه‌كێتی ده‌وه‌شایه‌وه، چونكه یه‌كێتی له 1976ه‌وه هێزی یه‌كه‌می كوردستان و خاوه‌نی گه‌وره‌ترن شۆڕشی چه‌كداری بوو، رێكخه‌رو رێبه‌ڕی راپه‌ڕینی 1991 بوو، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین ده‌بینین شه‌ڕو داستانه‌كانی پێشتری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ داستانه‌كانی كۆڕێ و ئه‌زمڕدا وه‌ك دیوه‌كانی یه‌ك دراون و له یه‌ك چاوگ-ه‌وه نه‌خشه‌یان كێشراوه.
له‌هه‌مووشی گرنگتر هه‌ر خودی ژماره‌و ناوی شه‌هیده‌كان ده‌یسه‌لمێنن كێ له داستان‌ی كۆڕێدا خودانه؟، ئاخر مه‌عقول نییه له 11 شه‌هیدی سه‌ربه‌زی داستانه‌كه نۆ دانه‌یان هی یه‌كێتی بن و لایه‌نی تر دوای چه‌ندین ساڵ له‌و مێژووه بێت و بڵێت: من خاوه‌نی داستانه‌كه‌م!.
لێره‌دا خوێنی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدان (موحسین، فاخر، فاروق، فه‌رهاد، فه‌ره‌ج، سه‌ڵاح، هه‌مزه،كاروان، یونس) مۆری گه‌ش و روسووری سه‌ر په‌ڕاوی خاوه‌ندارێتی داستانه‌كه‌ن كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌مه جگه له برینداره‌كان كه ژماره‌یان 37 برینداربوو و دیسان زۆربه‌یان هه‌ڤاڵی یه‌كێتی بوون.
پاشان هه‌ر یادداشته‌كانی خودی شه‌هیدی سه‌ركرده حه‌سه‌ن كوێستانی شتێكی نكوڵی لێنه‌كراوه سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی داستانه‌كه بۆ یه‌كێتی.
شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی كه فه‌رمانده‌و به‌شداربووی راسته‌وخۆی شه‌ڕه‌كه‌یه، ساڵی 1993 یادداشته‌كانی خۆی له گۆڤاری (سرهلدان) به‌ناوی (یادشاتی شه‌ڕ له شه‌ڕگه‌ی كۆڕێ دا) بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌و یادداشتانه‌ی شه‌هید كوێستانی به وردی باسی كۆڕه‌و و ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی دوژمن ده‌كات، پاشان دێته سه‌ر به‌رگریی پێشمه‌رگه له ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا و دیسان به وردی باسی له هه‌ر لایه‌ن و هێزێك كردووه كه به‌شدارییان تێكراكردووه، هه‌ر لایه‌نه‌و به‌پێی قه‌باره‌ی به‌شداربوونی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، شه‌هید كوێستانی باسی كردووه.
یه‌كێكی دیكه له به‌ڵگه گرنگه‌كانی ئه‌و بابه‌ته، بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌دی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستانه، من ده‌قی قسه‌كانی به‌ڕێزی نانووسمه‌وه با نه‌بێته جێی گومانی خوێنه‌ر و بڵێن بابه‌تی هه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌و كۆپی كردنه، خوێنه‌ران خۆیان با ئه‌سڵی ده‌قه‌كه ببینن.
یاداشتەکانی شەهید کوێستانی لە گۆڤاری (سرهلدان)دا
یه‌كه‌م شه‌ڕ له كۆڕێ
رۆژی 4/4/1991 رژێمی به‌عس شاری هه‌ولێری داگیركرده‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌و سنوور به‌ڕێكه‌وتن و هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ره‌و شاخی پیرمام كشانه‌وه، له رۆژی 7/4دا رژێم په‌لاماری پیرمامی دا‌و گرتی و دوای ئه‌وه به‌ره‌و كۆڕێ كه‌وته پێشڕه‌وی.
ئه‌وكاته هێزی پێشمه‌رگه به‌گشتی شێواو و دابڕابوون، رژێم به سوود وه‌رگرتن له‌وه په‌لاماری ده‌ربه‌ندی كۆڕێی دا، به‌ڵام پێشتر كه شه‌هید حەسەن كوێستانی و پێشمه‌رگه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كردو بۆی چووبوونه بۆسه‌وه، لێیان دێنه ده‌ست و له یه‌كه‌م ده‌ستڕێژدا سوپای دوژمن ده‌شكێت و ده‌بابه‌ش به‌جێده‌هڵین.
به‌وجۆره شه‌ڕی یه‌كه‌می كۆڕێ روویداو بووه رێگر له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه هێڵی به‌رگریی دامه‌زراند و سه‌نگه‌ر لێدرا.
دووه‌م شه‌ڕ له كۆڕێ
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 11/4/1991 سوپای عیراق له چه‌ندین لاوه هێرشی بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرد له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ، دوژمن توانی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه پێشڕه‌وی بكات و زۆر سه‌نگه‌ری ده‌ورووبه‌ریش بگرێت، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی زۆر به‌توندی لێیان هاتنه ده‌ست و جگه له وه‌ی نه‌یانهێشت ده‌ربه‌نده‌كه بگرێت، ئه‌و شوێنانه‌ی گرتبووشیان لێیان سه‌ندرایه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش سه‌بازی عیراق كوژران و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆرتریش ده‌ستكه‌وتی پێشمه‌رگه‌بوو.
ئیتر بۆ دژمن ده‌ركه‌وت كه پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی كۆڕه‌و، توانای به‌رگریی ماوه‌و بگره ده‌كرێ هێرشی پێچه‌وانه‌ش بكاته سه‌ر دوژمن.
ئیدی ئه‌وه دواین شه‌ڕبوو له نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا، كه هێزی زاڵی شه‌ڕه‌كه هی یه‌كێتی بوو و فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕه‌كه‌ش هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بوو.
هاشوهووشی میدیایی ناتوانێ پێناسه‌ی خاوه‌ندارێتی بدات به‌كه‌س، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بێ بنه‌مایه‌ی ئه‌وان ره‌نگه بۆماوه‌یه‌ك بتوانێ خۆڵ بكاته چاوی كه‌مێك له خه‌ڵك و زۆرینه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیانه‌وه، به‌ڵام هه‌ركات باس بێته سه‌ر باسی به‌ڵگه‌و ده‌لیل، ئه‌وا باسه‌كه جۆرێكی دیكه ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وان ناتوانن خۆیانی له قه‌ره بده‌ن.