سەرۆک بافڵ: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامە

03:42 - 2023-01-09
عیراق
480 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراقەوە کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناوی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و سەرخستنی پڕۆسی سیاسی لە وڵاتدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و رایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامین لەپێناوی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی # سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان