ئه‌ده‌ب و هونه‌ر وێڕای خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌ت، شێوه‌یه‌كیش بووه بۆ به‌ره‌نگاری دژی زۆرداری، كوردیش مێژووی پڕ شانازی هه‌یه و شاری كۆیه‌ش به تایبه‌تی خاوه‌نی ده‌یان رووناكبیری و نووسه‌ر و كه‌ڵه‌شاعیری تێكۆشه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شۆڕش گێڕبووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانییه‌وه تا ئێستاش دیرۆكێكی پڕ سه‌روه‌ری هه‌یه و چه‌ندین كاری داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه. چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی نه‌وه‌ی نوێی پێگه‌یاندووه. ئێمه‌ش بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌م بواره له ده‌رگای بیره‌وه‌ری رووناكبیر و نووسه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی شاری كۆیه‌مان دا، تا گه‌ڕانێك به دڵی ئه‌و مامۆستایه‌دا بكه‌ین، ئه‌ویش مامۆستا جه‌واد حه‌مه به‌گه.
سازدانی: سه‌هه‌ند كۆیی
2-2 کۆتایی
*وه‌ك بیستوومه تۆ گه‌لێ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریت پێكهێناوه، ئه‌و كۆمه‌ڵانه چین و به‌رهه‌مه‌كانیشیان چین؟
-ده‌رباره‌ی ئه‌و تیپ و كۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریانه‌ی كه دروستم كردوون رۆڵی سه‌ره‌كیم تیایاندا بینیومه ئه‌مانه‌ن: (تیپی شانۆی كه‌كۆن 1969، تیپی شانۆی میللی كۆیه له‌گه‌ڵ مامۆستا عیزه‌ت جه‌مال ... 1970، تیپی شانۆی قوتابخانه‌ی خه‌رابه 1971، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كۆیه له‌گه‌ڵ مامۆستایان (سه‌ڵاح شێخ شه‌ره‌ف و مامۆستا فازل شه‌وڕۆ) 1973، تیپی شانۆی میللی كۆیه له‌گه‌ڵ خوا لێخۆش‌بوو زاهیر حه‌مدی ته‌ها (بێ‌باك) و كاك حاجی سۆفی ره‌سوڵ ... 1973، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لقی كۆیه‌ی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیری گه‌لاوێژ / 1998، تیپی شانۆی قوتابخانه‌ی هاموونی سه‌ره‌تایی ( 2007).
*گه‌لێ ده‌قت كۆكردۆته‌وه و له فه‌وتان پاراستوته، ئه‌مانه‌ت چۆن پاراستووه و كۆتكردوونه‌ته‌وه؟
-ده‌رباره‌ی پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌قه شانۆییه‌كان كه براگه‌وره‌كه‌م كاك جه‌لال ئه‌كته‌ر بوو وه ئه‌رشیفی هه‌بووه، كۆمه‌ڵێك ده‌قی نمایشكراوی نووسیبۆوه،خۆشم هه‌ر له مناڵییه‌وه هه‌ر شانۆگه‌رییه‌كم ببینیایه ده‌قه‌كه‌م وه‌ر ده‌گرت یان بۆخۆم ده‌منوسییه‌وه، هه‌ندێكی تریشم به زه‌ردی و رزیوی و دڕاوی دۆزییه‌وه و نوێم كرده‌وه، هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی شانۆكاره دێرینه‌كانی كۆیه‌وه به زاره‌كی وه‌رگرتووه و نووسیومنه‌ته‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا توانیم ئه‌رشیفی سه‌رجه‌م تیپه شانۆییه‌كانی كۆیه وه‌ربگرم و كۆی بكه‌مه‌وه.
*تۆ یه‌كه‌م كه‌س بووی كه هه‌وڵتدا له پڕۆژه‌یه‌كی گرنگدا كتێبێك چاپ بكه‌یت كه باس له مێژووی سه‌ره‌تای شانۆ و درامای هونه‌ری كوردی كۆیه ده‌كات، بۆچی مێژووه‌كه‌ت كردووه به چه‌ند قۆناغێكه‌وه؟
-به‌ڵێ به شانازییه‌وه ده‌ڵێم یه‌كه‌م كه‌س بووم كه كتێبێكی تایبه‌تیم به‌چاپ گه‌یاندووه به نێوی (مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ‌و دراما له كۆیه) به نیسبه‌ت قۆناغه‌كانیش به‌م شێوه‌یه پۆلێن كراون: قۆناغی شانۆی قوتابخانه‌كانی (1931- 1940). قۆناغی گوزه‌ربوونی شانۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كان (1940 - 1950). قۆناغی زێڕینی شانۆی كۆیه و ئاوێته‌بوونی شانۆ به سیاسه‌ت (1950 - 1963). قۆناغی كزی و سستی شانۆی كۆیه (قه‌یرانی یه‌كه‌م) (1963 -1969). قۆناغی به‌رایی حه‌فتاكان گه‌ش بوونه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شانۆ (1969 - 1975). قۆناغی كزی و سستی دووه‌م (قه‌یرانی دووه‌م) (1975 - 1977). قۆناغی شانۆی داكۆكی (1977 - 1991). قۆناغی راپه‌ڕین (1991 - 2003) قۆناغی ئازادبوونی عیراق (2003 - 2007). قۆناغی كزی و سستی قه‌یرانی سێهه‌می شانۆی كۆیه (2007... جگه له‌وه‌ی، كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می ده‌ستنووسم هه‌یه له مانه كتێبی (زه‌ریای سامی) كه 630 لاپه‌ڕه ده‌گرێته‌خۆ، له قۆناغی چاپكردن دایه.
*یه‌كێك بووی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی دانانی كۆته‌ڵی حاجی قادر له‌ناو چه‌قی شاری كۆیه‌دا، بیرۆكه‌ی دانانی ئه‌م كۆته‌ڵه چۆن بوو؟ له چ ساڵ و له كوێ و كێش دروستی كرد؟ یه‌كه‌م فێستڤاڵ له چ قوتابغانه‌یه‌ك و له چ ساڵێك بوو؟
-بیرۆكه‌ی دانانی كۆته‌ڵه‌كه و گۆڕی حاجی له‌لایه‌ن من و چه‌ند هاوڕێیه‌كمه‌وه له ساڵی 1970 سه‌ریهه‌ڵدا، هاوڕێكانیشم ئه‌مانه بوون: (مامۆستایان ئیبراهیم سابیر وه‌لی، فازیل شه‌وڕۆ،محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یابه،شه‌فیق به‌یاد، كه‌مال كه‌ریم) كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له حه‌مامۆك كرد، ئه‌وسا پڕۆژه‌كه‌مان گه‌یانده سه‌رجه‌م ئه‌دیب و نووسه‌رانی كۆیه،له كتێبكخانه‌ی گشتی كۆن كه ئێستا بۆته پارك چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌مان كرد،له دواین كۆبوونه‌وه بڕیاری جێبه‌جێكردنی كۆته‌ڵ بۆ حاجی درا له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی و بڕیارماندا له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكی گه‌وره جاڕی ئه‌م پڕۆژه‌یه بدرێت، ئه‌وه‌بوو له فێستڤاڵی یه‌كه‌می حاجی (1971) له قوتابخانه‌ی باواجی كۆیه سازدرا كه دووبه‌شی گرته‌خۆ (به‌شی ئه‌ده‌بی و رووناكبیری) كه زیاتر له بیست باس و لێكۆڵینه‌وه و شیعر و وتاری تێدا خوێندرایه‌وه، به‌شی دووه‌میش بریتی بوو له (گۆرانی و مۆسیقا) كه چه‌ندان هونه‌رمه‌ند گۆرانی و سروودیان تیادا چڕی بوو. كۆته‌ڵه‌كه له ئیتالیا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (خالید رحاله‌وه) دروستكرا، له (26 -11-1973) له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكی گه‌وره و شایسته به حاجی به پرس و را له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك دانرا، یه‌كێ له‌و بنه‌مایانه ئه‌م شوێنه گونجاوه له‌گه‌ڵ هاواره‌كه‌ی حاجی كه فه‌رموویه‌تی: (هه‌ڵی كه‌ن به‌یڕه‌قی كوردی له ده‌وران- له مابه‌ینی كه‌كۆن و هه‌یبه‌ت سوڵتان) هه‌روه‌ها چه‌قی شاربوو و چوارڕیان بوو هه‌ر رێیه‌كی گوزارشتی له پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایه‌نی باسكردنه ئه‌مه‌یه كۆته‌ڵه‌كه ناكام بوو هه‌رگیز شایسته‌ی حاجی نه‌بووه و نابێت، به نیسبه‌ت به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش كه بریتی بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕ و روفاتی حاجی ، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌رامۆشكراو نه‌كرا، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتننامه شومه‌كه‌ی جه‌زائیر و شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخواز و حكومه‌تی دیكتاتۆری ئه‌وسا هه‌ڵنه‌گیرسابا هه‌رگیز چاوپۆشیمان لێنه‌ده‌كرد.
*دوای چل ساڵ له خزمه‌تكردنی مێژووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری كوردی به‌گشتی و شاری كۆیه به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه، ئایا خه‌ڵاتكراوی و رێزت لێنراوه، كێن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه رێزیان لێ ناوی؟
-له كۆتایی شه‌سته‌كانه‌وه هاوڕێی قه‌ڵه‌مم قه‌ڵه‌م و عیشق، عیشقی خاكه‌كه‌م، هه‌میشه چه‌كی داكۆكیم بووه، هه‌رگیز بیرم له پاداشت و خه‌ڵات و رێز و سوپاس نه‌كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێم له ده‌می ماڵ و منداڵه‌كانم گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌رخواردی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م داوه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌ده‌ب كارم كردووه و شه‌ونخوونیم كردووه چاره‌كێك ئه‌وه‌نده‌م بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆی كار بكردایه ئێستاكه ژیانم شتێكی تر ده‌بوو، مه‌به‌ستیشم منه‌ت كردن نییه، چونكه كه‌س ناتوانی منه‌ت به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌یدا بكات ،به‌ڵام شه‌هیدانی نیشتمان ده‌توانن منه‌ت و ناز به سه‌ر سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا بكه‌ن، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا كه‌سانی دڵسۆز هه‌بوون به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌ب و گه‌شانه‌وه‌ی ئاگردانی حاجی ئاوڕیان له ئه‌دیب و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشكاران داوه‌ته‌وه، من لێره‌دا سوپاسیان ده‌كه‌م له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌نابی (مام جه‌لال)ه‌وه خه‌ڵات كراوم،له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (سه‌ید برایم)ی شاعیره‌وه خه‌ڵات كراوم، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێزم لێنراوه بۆ ماوه‌یه‌ك، دواتر بڕیاره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگای خاكه‌وه رێز و سوپاسم ئاراسته‌كراوه، له‌لایه‌ن خاتوو (كورده‌خان) قائیمقامی كۆیه‌وه خه‌ڵات كراوم، له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ره‌وه خه‌ڵات كراوم.
*دوا وته‌ی جه‌نابت چییه حه‌زده‌كه‌م بیزانم.
-دوا وته‌م هۆكاری قه‌یرانی شانۆی كۆیه بۆ نه‌بوونی هۆڵی شیاو و گرنگی پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵاته به بواری شانۆ و هونه‌ره‌كانی تردا، بۆیه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه شانۆكاران له كاری وه‌زیفی ببه‌خشن و بۆكار و چالاكی شانۆ ته‌رخانیان بكات و رێزلێنانیش بۆ ئه‌دیب و هونه‌رماندان بگه‌ڕێته‌وه، چونكه وڵاتی بێ شانۆ وه‌ك گۆڕستان وایه زۆر سوپاس بۆ تۆش بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و ئه‌م دیداره رۆژنامه‌وانییه كه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌یكه‌م.