دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پێشوازیكرد لە كونسوڵی توركیا

09:09 - 2023-01-18
کوردستان
383 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە مەمەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان، عیراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دید و تێڕوانینی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی باشتركردنی دۆخەكە خستەڕوو.

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان