هه‌رێز جه‌مال
سه‌عات 7 ـ ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/1/2023 یاریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌سره ده‌بێته شانۆی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و شانشینی عومان و هەردوو هەڵبژاردەکە یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 دەکەن.
یارییه‌كانی جامی كه‌نداو رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه به یاری ئەم دوو هه‌ڵبژارده‌یەی یاریی کۆتایی ده‌ستیپێكرد، له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌و كات هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بەبێ گۆڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا عیراق به پله‌ی یه‌كه‌می گه‌یشته یاری پێشكۆتایی، لە یاریی پێشکۆتاییشدا توانی 2-1 له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر بباته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا شانشینی عومان به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌حره‌ینی تێپه‌ڕاندو ئه‌ویش گه‌یشته یاری كۆتایی .
ئه‌مڕۆ هه‌موو خاكی عیراق به زمانی وه‌رزش ده‌دوێت، شاری به‌سره به درێژای به‌رێوه‌چوونی جامه‌كه هیچ خامۆشیه‌كی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه، گه‌شتیارێكی زۆر رووی له‌و شاره كردووه‌و رێژه‌ی به‌شداربوونی هانده‌رانیش له جامه‌كه ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه له مێژووی ئەم خولەدا، بەوەی زیاتر له 540 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی ته‌ماشاكردنی یارییه‌كان بوون له یاریگادا.
هه‌ر رۆژێك عیراق یاری هه‌بووبێت له‌م جامه‌دا كه یارییه‌كانی له یاریگای به‌سره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چووه و 65 هه‌زار كورسی له خۆده‌گرێت، به چه‌ندین سه‌عات پێش یاری‌یەکە، یاریگاكه ته‌واو پڕبۆته‌وه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مرۆ هه‌ر له سه‌عاته‌كانی زووی به‌ره‌به‌یانه‌وه هانده‌ران روو له یاریگا بكه‌ن.
به درێژای ده‌ستپێكی ئەم خولە كه ساڵی 1970 ده‌ستپێكرد، هه‌ڵبژارده‌ی عیراق 3 جار بۆته پاڵه‌وان، ئەوانیش له ساڵه‌كانی 1979-1984-1988 دا بووە، یه‌كه‌مین خولیان کە ساڵی 1970 ده‌ستپێكرد، بۆ یه‌كه‌مجار له خاكی عیراق به‌رێوه‌چووە، بۆیه هاوڕێیانی ئاسۆ رۆسته‌م و شێركۆ كه‌ریم و رێوان ئه‌مینی كورد ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆی بوون به پاڵه‌وان دووباره بكه‌نه‌وه، هه‌رچی شانشینی عومانه دووجار جامی كه‌نداویان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌ویش ساڵانی 2009 و 2017 بوو .
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به فیكه‌ی ناوبژیوانی رۆمانی كۆڤاكس ستیڤان و به یاریده‌ده‌ری هاونیشتمانیانی خۆی ماریتیمۆ فاسیلی و ئاراتین میهای به‌رێوه‌ده‌چێت و ناوبژیوانی قه‌ته‌ریش سه‌لمان فه‌لاحی ناوبژیوانی چواره‌می یارییه‌كه دەبێت.
پێش یاری كۆتایی، ئه‌یمه‌ن حسه‌ینی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به تۆماركردنی 3 گۆڵ یەکەم گۆڵكاری خولەکەی گرتووه‌و ئیبراهیم بایشی هاوتیمی ئه‌یمه‌نیش خاوه‌نی 2 گۆڵه .