سەرۆك كۆمار: باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە

10:09 - 2023-01-24
کوردستان
427 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە باڵیۆزانی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا و كەنەدا لە عیراق. 

سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە عیراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كە لەسەر بنەمای رێزگرتن و لێكتێگەیشتنی یەكتر و بەرژەوەندیی هاوبەش دامەزراوە، ئەوەش ئاماژەیە كە عیراق چاوی لە هاریكاریی زیاتر و بنیاتنانی پردی پەیوەندییە لە زۆرێك لە بوارە گرنگەكاندا.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی عیراق بەرنامەیەكی كاری گرنگی لەبەردەستدایە بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە و سەرپێخستنەوەی ژێرخان، هەروەها پلانی لەبەردەستدایە بۆ دووبارە كاركردن و نۆژەنكردنەوەی كارگە و تاقیگەكان، هەروەها رێگەخۆشكردن بۆ وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە عیراق بڕەخسێت لە رێگەی پڕۆژەی گرنگ و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوورییەوە بەشداربن لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا.
لە بەرامبەردا، باڵیۆزەكان پاڵپشتی وڵاتەكانیان بۆ عیراق دووپاتكردەوە.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان