هەرێز جەمال
له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی شانشینی عومان به به‌شداری زیاتر له 1600 یاریزانی پێشه‌نگی یاری تۆپی سه‌رمێز له 69 وڵاتی جیهانه‌وه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی تۆپی سه‌رمێزی جیهان بۆ پێشه‌نگه‌كان به‌رێوه‌چوو .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له رۆژانی 15/1 بۆ 21/1ـی ئه‌م مانگه به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی جیهان به هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عومان به‌رێوه‌چوو ، به‌شداربووانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ته‌مه‌نیان له نێوان 40 ساڵ بۆ 90 ساڵ بوو كه ركابه‌رییان له 44 نازناوی جیاواز ده‌كرد له 136 مێز كرد بۆ یارییه‌كان ته‌رخان كرابوو، له نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش چه‌ندین یاریزانی كورد كه له رێگه‌ی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراقه‌وه كارئاسانیان بۆ كرابوو به‌شداریان كرد، هاوكات ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی كورد نه‌هرۆ حه‌مه عه‌زیز توانی چه‌ند یارییه‌كی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه جیهانییه به‌ڕێوه‌ببات .
محه‌مه‌د دولتلی به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه خۆشحاڵی خۆی راگه‌یاندووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كردووه كه ماوه‌ی 5 ساڵ بوو ئه‌نجام نه‌درابوو ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ده‌ستهێناوه .