* ناوی سیانی ( حەمید حسێن تەها مەولود)ە ، بە (مام حەمید رەشاش) ناسراوە،
*ساڵی 1931، لە گوندی قەیباشی خوار شارۆچكەی پردێ لەدایكبووە.
*لەرۆژی 16/9/1961 لەكاتی سەربازیدا ( رەشاشێك دەباتە نێو شۆڕش و هەر ئەوکات پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلولەوە دەكات، ئەو بردنی رەشاشە دەبێت بە نازناوی کەسێتیی حەمید رەشاش .
*ساڵی 1964 لەتەك باڵی مەكتەبی سیاسیدا دەچێت بۆ شاری هەمەدان لە ئێران.
٭ لەراپەڕینی گەلی کوردستان لە ئازاری ساڵی 1991دا رۆڵی لە ئازادكردنی شاری هەولێردا هەبووە .
*كەسایەتییەكی خۆشەویست و خۆنەویست بووە لە کوردستان و شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکوک و شوێنەکانی دیکە.
*حەمید رەشاش خاوەنی ئەم كتێبە چاپكراوانەیە :
1- پەندی كوردی، حەمید رەشاش 2010، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی، هەولێر .
2- ژیانی كوردەواری 2011، حەمید رەشاش، لەبڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی ، هاولێر .
3- هەوارگەی وشەو كەلەپووری كوردەواری، حەمید رەشاش، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی نما 2012، چاپی دووەم، هەولێر .
4- هەگبەی زاراوە رەسەنەکان، بەشی یەکەم، بڕیارە بەشی دووەمی لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپکرێت . حەمید ڕەشاش ، لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی کۆیە .
5- حەمید رەشاش ، تولەڕێیەکانی کوردایەتی، ستار محەمەدئەمین، 2022، هەولێر .
*لەساڵی 1956 -ەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە . ئەوکات لەژێر دروشمی (کوردستان یان نەمان) دا درێژەیان بە شۆڕشدا.
*لەدوای بڵاوەپێکرنی شۆڕشی ئەیلول، دیسان لە شۆڕشی نوێدا وەک تێکۆشەرێکی چاونەترس بە رێبازی کوردایەتی بە زمانی گوڵ لەگەڵ بەرامبەرەکەی دواوە.
جگەلەوەش وەک رووناکبیرێک و نووسەرێکی بەهرەمەند و بەئەمەک دەستی داوەتە نووسینی یادەوەریی و کەلەپوریی و وتار و توێژینەوە لە رۆژنامەو گۆڤارەکاندا .