لە سلێمانی، مووچەی خانەنشینی بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت

06:09 - 2023-01-24
کوردستان
264 جار خوێندراوەتەوە

بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی و نەهێشتنی قەڕەباڵغی لە بانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی مووچە، لە مانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی بەکارتی ئەلکترۆنی، مووچە وەردەگرن. 

لەو بارەیەوە، شۆخان عومەر بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش دەکرێت.

وتیشی: لە قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆسەیەدا خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت. واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت.

ئەم پڕۆسەیە لە لایەن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی جێبەجێکراوە و بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی مووچە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی مووچەدا. 

گرنگترین سوودەکانی:

٭ خێراکردنی پڕۆسەی وەرگرتن مووچە و نەهێشتنی سەرەی دوور و درێژی بەردەم بانکەکان.

٭ نەهێشتنی رۆتیناتی وەرگرتنی مووچە.

٭ خانەنشین لە نزیکترین بنکەی دابەشکردن مووچەکەی وەردەگرێت، پابەند ناکرێت بەیەک بنکەی دابەشکردنەوە. 

٭ بەستنەوەی چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە دۆزی خانەنشینان بەمەبەستی کار ئاسانیکردن و کەمکردنەوەی رۆتین لەسەر خانەنشینان. 

٭ ئاگادارکردنەوەی خانەنشینان لە کاتی پێدانی مووچەدا لەڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.

٭ چاودێریکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لەڕووی ژمێریارییەوە سات بە سات بۆ دەرخستنی بڕ و و رێژەی دابەشکردن بەپێی بنکەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان