كەركوك، ساڵۆنی شەقامی جمهوری كرایەوە

09:22 - 2023-01-24
کوردستان
452 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خاتوو نیشتمان هاوسەری شەهیدی فەرماندە مامەڕیشە و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران، ساڵۆنی شەقامی جمهوری لەناو دەزگای میدیایی كەركوك بەڕووی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەكەدا كرایەوە.

ساڵۆنی شەقامی جمهوری، لە لایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەڕووی نووسەران و رۆشنبیراندا كرایەوە بۆ سازدانی كۆڕ و چالاكی کە لە لایەن محەمەد تاهیرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە 24ی كانونی دووەمی ساڵی 2023دا و لە یادی شەهیدبوونی مامەڕیشە و هاوەڵەكانیدا ئەم پێگە رۆشنبیرییە بەڕووی رۆشنبیران و نووسەراندا كرایەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان