ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
به ریشی ماشوبرنجییه‌وه له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی دام، له پێش خۆیه‌وه هاڵاوی خاكێكی دووری لێ ده‌باری، ته‌مومژێك له خۆڵبارینی سپی، به‌رامبه‌ر جامخانه‌كه وه‌ستابوو، له بێخه‌وی ئه‌و شه‌وه‌دا په‌نجه‌ره‌كه‌م به له‌پی ده‌سته‌كانم پاك كرده‌وه، ده‌مناسی و نه‌مده‌ناسیییه‌وه، له‌ناكاو چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك به بۆنی شیعره‌كانی كرانه‌وه، دواتر یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی تر، به یه‌ك شت سه‌رسام بووم سێبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده درێژ ببووه‌وه هه‌موو كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی داپۆشیبوو، سێبه‌ری خاكه دووره‌كان هه‌میشه قورسه.
له شه‌وێكی وادا كه بێخه‌وی دادم نادات فریای سبه‌ینێ بكه‌وم، ئه‌مه چ چاره‌نووس و به‌دبه‌ختییه‌كه. چه‌ند شه‌وێكه بیر له به‌یانی ده‌كه‌مه‌وه، ئێستا ئه‌م تارماییه ریش ماشوبرنجییه به‌م به‌فر بارینه ژیانی منی خسته دۆخێكی تره‌وه، تێكه‌ڵ بووم له‌گه‌ڵ، وێنه خه‌یاڵییه‌كانی (پیره‌مێرد، نالی، مه‌حوی)، ژووره‌كه‌م به‌شی هه‌ناسه‌یه‌كی تری نه‌ده‌كرد، چ جای ئه‌وه‌ی خۆشم چێژ له‌وه ده‌بینم به بێده‌نگی و ئارامی بخه‌وم، له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی نووسی بیكه‌ره‌وه قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌یه، له خوار شووشه‌كه‌ی تره‌وه نووسی ( مه‌حوی). له‌ولا تره‌وه نووسرا نالی، له‌ولاتریشه‌وه له گۆشه‌یه‌كدا به خه‌تێكی ئه‌ستووره نووسرابوو پیره‌مێرد.
له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم، ئه‌رزه‌رۆم و ئیسته‌مبوڵ به‌م شه‌وی به‌فرانبارینه چی ده‌كه‌ن؟ ده‌رگام كرده‌وه، سێ كه‌س بوون به تارماییه‌كی خێرا هاتنه ژووره‌وه، له یاده‌وه‌ری مندا هه‌ر سێ وێنه‌كه ئاوێته بوون، جێگه‌كه‌ی خۆم بۆ هه‌رسێكیان راخست، تاقه به‌تانیه‌كم هه‌بوو دامپۆشین، له‌و دیو جامخانه‌كه‌وه بیرم له سبه‌ینێ ده‌كرده‌وه، خه‌وم لێكه‌وت. بۆ به‌یانییه‌كه‌ی هه‌رسێكیان ده‌رگایان لێكردمه‌وه. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌رسێكیان منیان سپارد به خاكه سپیه‌كان.
ئه‌و شه‌وه بیرم له‌وه كرده‌وه هیچ كامێكیان خه‌وی لێنه‌كه‌وێت، هه‌موو شووشه‌ی په‌نحه‌ره‌كانم به وێنه‌ی خۆم داپۆشی، خه‌وم به هه‌موویانه‌وه بینی، چوومه خه‌وی نالی و مه‌حوی و پیره‌مێرد، بۆ من هیچ رسته‌یه‌كیان نه‌بوو، هه‌ستم به‌وه ده‌كرد هه‌رسێكیان سێ رووبارن ده‌ڕژێنه ناو ده‌ریاوه، منیش گۆرانم و له‌به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌و له‌به‌رده‌م كوێره كانییه‌كدا راوه‌ستاوم.
من ده‌مێكه نابینام، به‌رپێی خۆم نابینم، به‌بۆن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م ئه‌مشه‌و به‌فرێكی قورس ده‌بارێت، ژیان پڕاو پڕ ده‌بێت له ته‌مومژ، گه‌ر سبه‌ینێ رۆژێكیتر بێت هه‌رسێكیان به هه‌موو تارماییه‌كانیانه‌وه نایه‌ڵم بڕۆن، خه‌یاڵی ئه‌وان، ژیانی سه‌رگه‌ردانی ئه‌وان، ئاواره‌یی و رێگه هه‌ره دووره‌كان به خه‌ونیش بیبینم بڕوای پێناكه‌م. ئه‌مشه‌و بۆ من سبه‌ینێیه، سبه‌ینێ هیچ شتێك بۆ من ناكات، هه‌ر وه‌كو رۆژانی رابردوو. بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ئه‌وان زوو له خه‌و هه‌ستان ده‌ستی یه‌كێكیانم گرت كه ده‌ستی هه‌رسێكیان بوو، من به ته‌نها ده‌ستێك بوو، چاوه‌كانم زوو له‌ده‌ستداوه، ده‌سته‌كانیشم چیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، هه‌نگاوێكیشم نییه بۆ سبه‌ینێ.