ته‌یب جه‌بار یه‌كێكه له‌و شاعیره كوردانه‌ی كه له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا ناسراوه و زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و گوتراوه، چه‌ندین دراسه له‌سه‌ر شیعره‌كانی كراوه، كه هه‌ندێك له‌وانه نووسه‌ر و توێژه‌ری كوردن به عه‌ره‌بی نووسیویانه و هه‌ندێكیان عه‌ره‌بن و له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره كورده‌یان نووسیوه. به‌گشتی ئه‌م شاعیره له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و رۆژنامه و بڵاوكراوه عه‌ره‌بییه‌كاندا ناوێكی دیار و ناسراوه. هه‌روه‌ها شاعیر سه‌ڵاح فایه‌ق یه‌كێكه له شاعیره دیاره‌كانی شاری كه‌ركوك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و هاوچه‌رخی نووسه‌رانی گرووپی كه‌ركوكه- جماعه كركوك. كه بریتی بوون له "جان ده‌مۆ و سه‌رگۆن پۆڵس و فازڵ عه‌زاوی و موئه‌ید راوی" هه‌ردوو شاعیر كوڕی سه‌رده‌مه سه‌خته‌كانی شاره‌كه‌ن و ئه‌زموونی شیعریان له‌ژێر كاریگه‌ری شارێكی نه‌وتاوی و پڕ له كاره‌سات و خوێن باریندا نووسیوه. هه‌ر بۆیه لێكۆڵه‌ر زیره‌كانه ده‌ستی بۆ بابه‌تێكی گرنگ بردووه و ئه‌م دوو شاعیره‌ی یه‌ك سه‌رده‌می شاری به‌نموونه هێناوه‌ته‌وه و به‌راوردی ئه‌زموونه‌كه‌یان ده‌كات.
ئه‌م كتێبه‌ش " اختلاق الرۆیه- شیهر گیب جبار و صلاح فائق دراسه مقارنه" یه‌كێكه له‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌كادیمیانه‌ی كه له‌باره‌ی ئه‌م دوو شاعیره‌وه نووسراوه، ئه‌م كتێبه نامه‌ی ماسته‌ری سارا جه‌لال عه‌بدوڵڵایه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه له نێوان ئه‌زموونی شیعری هه‌ردوو شاعیر ته‌یب جه‌بار و سه‌لاح فایه‌قدا. كتێبه‌كه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای شه‌هره‌یاره و چاپی یه‌كه‌مێتی كه ئه‌م ساڵ 2023 چاپ بووه.
نووسه‌ر ده‌ستپێكی دراسه‌كه‌ی باس له ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری ده‌كات و پاشان كورته‌یه‌كی ژیانی هه‌ر دوو شاعیری نووسیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه هاتۆته‌سه‌ر باسی ئه‌زموونی شیعری هه‌ردوو شاعیر و شیكاری بۆ شیعره‌كانیان ده‌كات. ئه‌م دوو شاعیره هه‌ردووكیان دوو شاعیری خه‌ڵكی كه‌ركوكن و ته‌یب جه‌بار شاعیرێكی كورده و سه‌ڵاح فایه‌ق شاعیرێكی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه. هه‌ردووكیان كوڕی یه‌ك سه‌رده‌من و شاعیری شارێكی پڕ له كێشه و شه‌ڕ و ململانێن. زه‌مه‌نی نووسینی هه‌ر دوو شاعیر چون یه‌كه. لێكۆڵه‌ر له ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا به‌ش به‌ش و ورده‌كارانه له‌سه‌ر شیعری هه‌ردووكیان ده‌دوێت.