سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ده‌بێت ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبگیرێت

02:37 - 2023-02-01
کوردستان
499 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/2/2023، د.ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ خاتوو رۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باسی چه‌ند پرسێكی هه‌مه‌لایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كرا. د.ڕێواز فائق، تێڕوانینی راشكاوانه‌ی خۆی بۆ دۆخی گشتیی سیاسی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبگیرێت. 
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌مساڵ له‌ كاتی خۆیدا بکرێت.

#سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان