سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كرد

03:12 - 2023-02-01
کوردستان
612 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/2/2023، د.ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ خاتوو باهیه‌ ته‌هزیب لای، باڵیۆزی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و وەفدی یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ یاكۆ بێرێندز، كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، باس له‌ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق و كوردستان كرا، هاوكات پرسی ژن، ئازادیی رۆژنامه‌وانی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوون. 

سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌ زۆربه‌ی ئه‌و یاسا گرنگانه‌دا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانەوە ده‌رچوون بۆ پشتیوانیكردن له‌ مافه‌كانی ژنان و داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نووسان. 

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی زیاترى مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادییه‌ گشتیه‌كان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پرسی ژنان كرده‌وه‌.

#سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان