چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە

01:51 - 2023-02-02
کوردستان
503 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق.

لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە بەتایبەت لە بوارە ئابووری و کەلتورییەکان و بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی رێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکە.

تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و عیراق تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانق بدۆزرێتەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموولایەک پارێزراوبێت.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە بڕیارە بوێرانەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکان و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لەم بڕیارە گرنگ و بوێرانەیە دەکات و هیوادارین وڵاتانی تریش هاوشێوەی ئەڵمانیا هەنگاوی لەمشێوەیە بگرنەبەر.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان