پایەی یەکەم:
دەبێت بزانیت تاکە رێگای گۆڕانی ژیانت ئەوەیە کە خۆت بگۆڕیت.
پایەی دووەم:
دەبێت ژیانێکی راست و دروستت هەبێت، واتە واز لە رێگای چەوت و خراپ بهێنیت.
پایەی سێهەم:
دەبێت لە ژیاندا ئامانجت هەبێت، نابێت ژیانت خواردن و خەوتن بێ و سەرگەردان و بێ ئامانج بیت.
پایەی چوارەم:
دەبێت بزانیت چۆن کاتی خۆت دابەش دەکەیت، نابێت کاتی خۆت بەفیڕۆ بدەیت، دەبێت لە سەرفکردنی کاتدا رەزیل بیت.
پایەی پێنجەم:
دەبێت هاوڕێیەتی کەسانی باش و راست و سەرکەوتوو بکەیت.
پایەی شەشەم:
دەبێت ئەزموون و شارەزایی پەیدا بکەیت، ئەزموون و شارەزایی ژیان و کار و کاسپی.
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە.