دۆسێی ئه‌مجاره تایبه‌ته به یه‌كێك له دیارترین شێوه‌كاره‌كانی شاری هه‌ولێر كه سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ری له‌ناو شاری هه‌ولێر و دواتر شاری به‌غدا ده‌ستپێكردووه، پاشان بۆ بره‌ودانی زیاتر به هونه‌ره‌كه‌ی، رووی كردۆته ئیتالیا و دواجار ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و له كۆتاییدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر، كه ئه‌ویش قه‌ره‌نی جه‌میل-ه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانیوێتی وه‌كو شێوه‌كارێك و وه‌ك مامۆستایه‌كی هونه‌ر و دواتریش وه‌كو نووسه‌رێكی دیاری بواری هونه‌ر، رۆڵی خۆی بسه‌لمێنێت.
لەم دۆسێیەدا کە هاوکارمان بەختیار سەعید ئامادەیکردووە نەوەی ئێستا ئاشنا دەکەین بە هونەرمەند قه‌ره‌نی جه‌میل کە یەکێکە لە هونەرمەندە شێوەکارە دیاره‌کانی باشووری كوردستان و زیاتر له 45 ساڵی ژیانی بۆ هونه‌ر ته‌رخانكردووه و دواتر توانیوێتی له‌دوا وێستگه‌كانی كاری هونه‌ری خۆیدا رێبازێك بۆ چۆنێتی خستنەڕووی كاره‌كانی هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش (واقیعییه‌تی ته‌عبیرییه)ه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ ناسینه‌وه‌ی كاره‌كانی كه ئه‌گه‌ر ناوێكیشی له‌سه‌ر نه‌بێت دەناسرێتەوە، ئەمەش ئه‌و ئاشنابوونه‌یه كه هونه‌رمه‌ند چاوی بینه‌ره‌كانی پێ ئاشناكردووه و دنیایه‌ك خه‌ونی له رێگای تابلۆكانییه‌وه به‌خشیوه‌ته‌وه چاو و رۆحی بینه‌رانی پیشانگه‌كانی و تائێستا جگه له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، بینه‌رانی ئاساییش ده‌توانن له نزیكه‌وه ئاشنابن به بابه‌ته‌كانی ناو تابلۆكانی.
دۆسێ
قەرەنی جەمیل نیگاركێشێكی واقیعی تەعبیری
به‌ختیار سه‌عید
وه‌ك چۆن كاتێك باسی به‌شێك له گۆڕانكاریی هونه‌ریی و ئاوێته‌بوون به دنیای هونه‌ری جیهان ده‌كه‌ین، ده‌یان ناو دێته ناو ئه‌و مێژووه و به شانازییه‌وه باس له قۆناغه‌كانی كاركردنیان ده‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه له ناوه‌ندی مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریی كوردیشدا به‌هه‌مان شێوه‌یە و یه‌كێك له‌و ناوانه كه ده‌بێته قۆناغێكی تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و مێژووه‌دا و له‌و ناوانه‌ی كه په‌یوه‌ست بووه به مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری له شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان و له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی به خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ریی كرد و دواتر قۆناغی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و پاشان بوونی به مامۆستای هونه‌ر و دواتریش رووكردنه وڵاته دیاره‌كانی هونه‌ری جیهان كه ئیتالیا‌و ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و ترۆپكی گه‌شه‌كردنی هونه‌ریی نیگاركێشانی بووه و دواتریش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر و ستایلی كاركردنه‌كه‌ی بۆته شێوازێك كه بتوانرێت له‌ناو سه‌دان كاری هونه‌رمه‌ندانی تردا كاری ئه‌و بناسرێته‌وه.
قه‌ره‌نی جه‌میل، ئه‌و شێوه‌كاره‌یه كه ئه‌گه‌ر بڕوانینه قۆناغه جیاوازه‌كانی كاری هونه‌ریی، ئه‌وا هه‌ستده‌كه‌ین (واقیعییه‌تی ته‌عبیریی) بۆته هۆكاری ده‌ربڕینی و سه‌باره‌ت به هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ستایله‌ش له دیدارێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌مانه‌ی كه له په‌یمانگه بووین، ئێمه خوێندنی ئه‌كادیمیمان په‌یڕه‌و ده‌كرد، خۆمان به‌هێز ده‌كرد له رووی ئه‌كادیمی و له‌ڕووی فۆڕمه‌وه، ناسین و زانینی توێكاری و تاریكی و رووناكی و نزیكایه‌تی و دووریی و هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و توخمه هونه‌رییانه‌ن، كه بناغه‌ن بۆ هه‌موو كارێكی هونه‌ری.
ئه‌و كاته‌ی كه له په‌یمانگه بووم، هه‌وڵمده‌دا ستایلێك به‌كار بهێنم كه زۆر دوور نه‌بێت له‌و شێوه خوێندنه‌ی كه ده‌مانخوێند، بۆئه‌وه‌ی زیاتر نزیك ببمه‌وه له فیكری هونه‌ریی و ئەو ئه‌زموونه رۆحیانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند پێیدا تێده‌په‌ڕێت، كه له ئه‌كادیمییه‌وه تێده‌په‌ڕێت بۆ قۆناغێكی تر.
من ئه‌وه‌م به باشزانی كه ته‌عبیرییه رۆحییه، ئه‌و ته‌عبیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه نزیكه له فیكر و كاره‌كته‌ری خۆمەوە ئه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌م، له قوتابخانه‌ی ته‌عبیری ره‌نگ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌و ده‌ربڕینخوازانه‌یەی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رجه‌سته بكه‌م(1).
قه‌ره‌نی جه‌میل، یه‌كێكه لەو هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه هاوشێوه‌ی به‌دیع باباجان پۆرترێتی بۆ زۆرێك له شاعیره‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان نه‌خشاندووه و توانیوێتی دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ڕووی كێشانی پۆرترێته‌وه دروست بكات و خۆی جیابكاته‌وه له هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی، هه‌ربۆیه نه‌خشی پۆرترێته‌كان نه‌خشێكی باڵای هونه‌رییه كه توانیوێتی بیكاته به‌شێكی گرنگی پانتایی قۆناغی كاره‌كانی خۆی كه به‌شێكیان وه‌كو ئه‌رشیفێك له‌لای خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌شێكی له‌نێوان رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌تایبه‌تی له دووتوێی ژماره جیاوازه‌كانی گۆڤاری (رامان)دا ده‌بینرێن.
د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی قه‌ره‌نی جه‌میل ده‌ڵێت: «چونكه له‌گه‌ڵ سه‌یركردن و روانین و وه‌ستان له به‌رامبه‌ر تابلۆكاندا هه‌ست به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی سه‌رشار ده‌كه‌ین له جیهانبینی، چنین و هارمۆنی و گونجانی ره‌نگی پڕ له كۆنتراست، پڕ له سێبه‌ر و رۆشنایی و فۆڕم و له‌ولاشه‌وه قووڵی و بێسنووریی ره‌هه‌ند و مه‌وداكانی روانین. بێگومان ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵكه‌وته به هه‌مان ئاستی لێوه‌شاوه بۆ بینه‌ر بگوازرێته‌وه، ئایا له سه‌یركردنی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌شێ شته‌كان له‌وه‌دا كورت بكرێنه‌وه كه مانایه‌كیان پێ ببه‌خشین، پێموایه ئه‌م مانا دانانه مه‌ترسییه‌كه بۆ ره‌خنه و بۆ نیگای بینه‌ر، لەو‌لاشه‌وه سوودێكی بۆ كاری هونه‌ری نییه، ده‌شێ ئه‌م هه‌ڵكه‌وته بۆ كاری ئه‌ڤانگارد و واقیعی و خاوه‌ن په‌یامێك راست بێت، به‌ڵام له ئه‌زموونی قه‌ره‌نی جه‌میل-دا روانین و ته‌كنیك و جیهانبینی ئاودیوی هه‌موو پێوانه و په‌یڕه‌وێكی وه‌ك ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ.
ئێمه خۆمان له‌ناو بێپایانی له ره‌نگ و فۆڕم و دیمه‌ندا ده‌بینینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش په‌یامی راسته‌قینه‌ی هونه‌ره)(2).
گۆڤاری (شێوه‌كاری) ته‌نها ئه‌زموونی گۆڤاری شێوه‌كارییه له مێژووی باشووری كوردستاندا و به گه‌ڕانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بۆ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نیشاندانی دوا ئاسته‌كانی هونه‌ری خۆی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی و به هه‌ماهه‌نگی نووسه‌رانی بواری شێوه‌كاری، توانیان زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر مێژووی هونه‌ر و ستایله جیاوازه‌كان و كردنه‌وه‌ی دۆسێی تایبه‌ت به شێوه‌كاره كورده‌كان كه سه‌ره‌تا بۆ كۆچی دوایی شێوه‌كار (سه‌روه‌ت سه‌وز) ده‌ستیان پێكرد و توانیان به ژماره جیاوازه‌كانیان خه‌رمانێكی پڕ له زانیاری شێوه‌كاری ببه‌خشنه هونه‌رمه‌ندان و خوێندكاران له‌نێو په‌یمانگه و كۆلیژه‌كانی هونه‌ردا كه سه‌رچاوه به زمانی كوردی زۆر كه‌م بوو، چ وه‌كو سه‌رنووسه‌ر و چ وه‌ك نووسه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م و رۆڵی هه‌بێت.
له ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی نێوان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار دارۆ ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ مامۆستا قه‌ره‌نی جه‌میل و له وه‌ڵامی پرسیاری :( كاتێك ناوی تابلۆ ده‌كرێت وه‌ك كلیلێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای چوونه ناو تابلۆوه ته‌ماشا بكرێت، ئایا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌لای تۆ درووستكردووه بۆ دانانی ناونیشان و ناوی تابلۆ بۆ به‌رهه‌مه‌كانت؟ ئایا تۆ چۆن ناو له كاره‌كانت ده‌نێیت؟ یان ناو له پیشانگه‌كانت؟ یان چۆن ناو له زنجیره ئیشه‌كانت ده‌نێیت؟).
مامۆستا قه‌ره‌نی ده‌ڵێت: (ناونیشانی تابلۆ، یان هه‌ر كارێكی هونه‌ریی، له هه‌موو كاتێكدا هه‌بووه، ئه‌ویش زیاتر بۆ دیاریكردنی بابه‌تی ناوه‌ڕۆكه‌كه و ده‌روازه‌یه‌كیشه بۆ چوونه نێو تابلۆ، سه‌رده‌می رێنیسانس ناوی تابلۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای دەستپێكردنی كاره هونه‌رییه‌كه بۆی داده‌نرا، تاوه‌كو هونه‌رمه‌نده‌كه بزانێت چی دروست ده‌كات.
من له‌و زنجیره تابلۆیانه‌م، هیچ تابلۆیه‌كم به تایتڵێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر فیكره‌یه‌ك ده‌كه‌م وه‌ك رۆمان، یاخود وه‌ك فیلمێكی سینه‌مایی، هه‌ر زنجیره‌یه‌ك به ناونیشانێك ده‌به‌ستمه‌وه بۆ نمایشكردنیان. سه‌ره‌تا من بابه‌تێك، فیكرەیه‌ك وه‌ك بنه‌ما دیاری ده‌كه‌م و بیری لێده‌كه‌مه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵانی و سه‌رده‌میی بۆ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێمباشه بۆ جێبەجێکردن، ئینجا دێم به‌شێوه ته‌كنیك و كه‌ره‌سته‌ی یێویست له‌سه‌ر پانتایی كانڤاس دایده‌ڕێژم، واته پێشه‌كی ئه‌م ناونیشانه‌م وه‌ك فیكره هه‌ڵبژاردووه تاكو كاری بۆ بكه‌م (3).
له دوایه‌مین پیشانگه‌یدا هونه‌رمه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت باس له وه‌هم ده‌كات و ده‌ڵێت: (هونه‌ر تایبه‌تمه‌نده له دروستكردنی وه‌هم، هونه‌رمه‌ند كاتێك گرنگی به وه‌هم ده‌دات، ده‌توانیت به ئاسانی بۆچوونه‌كانی خۆی له رێگای وه‌همەوە جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها سه‌ردانیكه‌رانی ناو پیشانگه‌كه‌م چ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكانی رۆشنبیرن و هونه‌رمه‌ندن، یان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ئاسایین بۆ ئه‌و هونه‌ره‌ی كه من پێشکەشی دەکەم، زۆر به‌ئاسانی لێی تێده‌گه‌ن و چوونه‌تە ناو قووڵای ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه من کێشاومە)(4).
په‌راوێزه‌كان:
1- ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان- به‌رنامه‌ی وێنه- ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی (وه‌هبی ره‌سوڵ).
2- كۆنتراستی ره‌نگ، كۆنتراستی خه‌یاڵ (د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر) سایتی رووداو.
3- دارۆ- پیشانگه‌یه‌ك و گفتوگۆیه‌كی هونه‌ریی نێوان دارا ره‌سوڵ و قه‌ره‌نی جه‌میل- پاشكۆی تابلۆ ژماره (56).
4- دیداری هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ل كه‌ناڵی كوردستان 24 تایبه‌ت به پیشانگه‌ی ئینسانی وه‌همی و وه‌همی شارستانییه‌ت.
بایۆگرافی قەرەنی جەمیل
*ساڵی 1954 له هه‌ولێر له‌دایكبووه و قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه.
*1976-1977 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه.
*1979 چۆته ئیتالیا و تا ساڵی 1989 له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ساڵی 1984 به‌ره‌و ئیسپانیا رۆیشتووه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی 2003 هه‌ر له‌وێ كاری هونه‌ریی كردووه.
*2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شێوه‌كاری) بووه و مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر -به‌شی شێوه‌كاری بووه.
-پیشانگه تایبه‌تییه‌كان:
*ساڵی 1976 لە هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی كوردی به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی توركمان جه‌مال ئیبراهیم.
* ساڵی 1977 هه‌ولێر هۆڵی قوتابخانه‌ی ئه‌یوبییه.
*ساڵی 1984 به‌رشەلۆنه- ئیسپانیا هۆڵی Prat de iujaes
*ساڵی 1990 ڤالینسیا/ ئیسپانیا- گه‌له‌ری Aihanas
*ساڵی 2007 هه‌ولێر هۆڵی میدیا.
*ساڵی 2008 سلێمانی گه‌له‌ری سه‌رده‌م.
*ساڵی 2013 ئه‌ركێۆلۆژیای كات و شوێن، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
*ساڵی 2018 ئینسانی وه‌همی و وه‌همی شارستانییه‌ت، هۆڵی میدیا- هه‌ولێر.
*ساڵی 2019 ستیل لایف، هۆڵی میدیا، هه‌ولێر.