عیراق ژمارەیەك پارچە ئاسەوار لە بەریتانیا وەردەگرێتەوە

11:12 - 2023-02-12
عیراق
196 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار رایگەیاند، بەم نزیكانە سەردانی بەریتانیا دەكات بۆ وەرگرتنەوەی ژمارەیەك پارچە ئاسەوارى مێژوویی، لەكاتی گەڕانەوەشیان بۆ خاكی عیراق مەراسیمێكی بۆ ساز دەكرێت.

 لە دوای ساڵی 2003ەوە بەشێكی زۆری ئاسەوارە مێژووییەكانی عیراق بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات، عیراقيش لەماوەی رابردوودا چەندین پارچە ئاسەواری لە ئەمریكا و ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی وەرگرتووەتەوە.

بەوتەی ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزارەتەكەیان پلانی داڕشتووە لە بواری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بە زووترین كات لە پارێزگاكانەوە فێستیڤاڵە ئەدەبییەكان و كاری هونەری و شانۆیی و چالاكییە سینەماییەكان دەستپێبكات.


وكالة انبا‌ء العراقیة

بابەتە پەیوەندیدارەکان