سەرۆک بافڵ: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە بیری توندڕەوی

02:08 - 2023-02-12
کوردستان
349 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناوی گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لە نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاووڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان و رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەکانی کورددا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان رۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لە بیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لە نێو کۆمەڵگەدا.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان