ئەم هەفتەیە دەستپێدەكەنەوە

11:19 - 2023-02-13
وەرزش
290 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ

بەهۆی یارییەكانی مۆندیالی قەتەر – 2022 – ەوەوە هەرسێ خولی یانەكانی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ و كۆنفرانس لیگ) ماوەیەكی زۆر راگیران، تاڕادەی ئەوەی ئێستا تا رادەیەک ئەنجام و خشتەی یاریی و وادەی یارییەكان لەبیری هەوادارانی وەرزش چۆتەوە، بەڵام  وا سەرلەنوێ ئەم هەفتەیە هەرسێ خولەكە دەستپێدەكەنەوە و بەرنامەو یارییەكانی هەرسێ خولەكەش بەمشێوەیەی لای خوارەوەن.

چامپیۆنس لیگ
ئەم خولە پێی ناوەتە قۆناغی 16 یانەوە، یارییەكانی چوون بە دوو جەولەو لە دوو هەفتەدا بەڕێوە دەچن، سەرەتا ئەم هەفتەیە چوار یاریی چوون دەكرێن، گرنگترینیان یاریی پاریس سانجێرمان و بایرن مونشنەو یارییەكەش لە پاریس و لە یاریگای پارك دی فرانس دەبێت،  هەر چوار یارییەكەی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە دەبن:

سێشەممە 14/2/2023
*پاریس سانجێرمان  × بایرن مونشن-یاریگای پارك دوفرانس.
*میلان ×  تۆتنهام هۆتسبێرز-یاریگای سانسیرۆ(جۆزێپی میاتزا.
 چوار شەممە 15/2/2023
*بروسیا دۆرتمۆند ×  چێڵسی-یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك.
*كلوپ بروج        ×  بەنفیكا-یاریگای جان برایدڵ.
هەفتەی ئایندەش چوار یارییەكەی تری ئەم قۆناغە بەمشێوەیە دەكرێن:
سێشەممە 21/2/2023
*لیڤەرپوڵ         ×  ریاڵ مەدرید-یاریگای ئەنفیڵد.
*ئی.فرانكفۆرت    ×  ناپۆلی-یاریگای دۆچ بانك.
چوار شەممە 22/2/2023
*ئینتەر میلان     ×  پۆرتۆ-یاریگای سانسیرۆ(جۆزیپی میاتزا).
*لایبزیگ         ×  مان سیتی-یاریگای رێد بۆڵ ئەرینا.
تێبینی: سەرجەم یارییەكان سەعات 11 ی شەو دەستپێدەكەن.

یۆرۆپا لیگ
سەبارەت بەخولی ئەوروپاش (یۆرۆپا لیگ) ئەم خولەش پێی ناوەتە قۆناغی یارییەكانی پلەی ئۆفەوە، ئەم قۆناغە سێیەمی سەرجەم گروپەكانی قۆناغی گروپەكانی چامپیۆنس لیگ و دووەمی قۆناغی گروپەكانی یۆرۆپا لیگ بەشداریی تیادا دەكەن.
 لە یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفەوە 8 براوەكە لە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەگەنە قۆناغی 16 یانەی یۆرۆپا لیگ، 8 یانەكەی تریش برتین لە 8 یەكەمەكەی قۆناغی گروپەكانی ئەم خولە (ئەرسناڵ، فەنار باخچە، ریاڵ بیتیس، سانت جیلواس، ریاڵ سۆسیداد، فینۆرد رۆتردام، فرایبۆرگ، فرینك فارۆزی) كە ئەم یانانە یەك لە دوای یەك یەكەمی هەر هەشت گروپەكەی یۆرۆ لیگ بوون.
پاش قورعە بۆ یانە بەشدارەكان، رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 16/2/2023 روبەڕووبوونەوەكانی ئەم قۆناغەی پلەی ئۆف بەمشێوەیە دەبن كە گرنگترین یارییش بریتییە لە یاریی نێوان بارسیلۆنا و مان یونایتد كە لەم كاتەدا هەردوو یانە لەباشترین بارودۆخدان:
*بارسیلۆنا×مان یونایتد -   یاریگای كامپ نو          (سەعات 45:8 ی شەو).
*ئەیاكس×یۆ. بەرلین -    یاریگای یۆهان كرۆیف     (سەعات 45:8 ی شەو).
*شاختار ×رەین    -       یاریگای دۆنباس ئەرینا     (سەعات 45:8 ی شەو).
*ر.ساڵزبۆرگ×رۆما -      یاریگای رێدبۆڵ ئەرینا       (سەعات 45:8 ی شەو).
*یۆڤانتۆس×نانت   -      یاریگای ئەلیانز ستایدۆم     (سەعات 11 ی شەو).
*سیڤییا×ئایندۆڤن -      یاریگای رامۆن سانشیز        (سەعات 11 ی شەو).
*با. لیڤەركوزن×مۆناكۆ  - یاریگای بای ئەرینا         (سەعات 11 ی شەو).
*س.لیشبۆنە×میتیلاند - یاریگای خۆسیە ڤالادی      (سەعات 11 ی شەو).
كۆنفرانس لیگ
ئەم خولەش هەروەك یۆرۆپا لیك پێی ناوەتە قۆناغی پلەی ئۆفەوە، لەم قۆناغەدا 8 یانەی دووەمی قۆناغی گروپەكانی ئەم خولەو 8 یانەی سێیەمی قۆناغی گروپەكانی یۆرۆپا لیگ بەشداریی تایدا دەكەن،         8 براوەی ئەم هەشت یارییە دەگەنە قۆناغی 16 یانە كەپێشتر یەكەمانی قۆناغی گروپەكانی خولەكە بۆی سەركەوتوون.
گرنگترین یارییەكانیش ئەم یارییانە دەبن كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 16/2/2023 دەكرێن:
*ترابزۆن سپۆر-توركیا×بازل-سویسرا-سەعات 8:45 ی شەو.
*س.پراگا-پورتوگال   ×فیۆرەنتینا-ئیتاڵیا-سەعات8:45ی شەو.
*لازیۆ-ئیتاڵیا         ×كلوج-رۆمانیا-سەعات 11 ی شەو.
*لۆدۆگۆریتس-بولگاریا×ئەندەرلەخت-بەلجیكا-          سەعات 11 ی شەو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان