سەرۆک بافڵ لەگەڵ نوری مالکیدا کۆبۆوە

10:11 - 2023-02-13
کوردستان
429 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ‎لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالكی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە دیدارێكدا خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و رێكارەكانی ئەمدواییەی حكومەت بۆ باشتركردنی گوزەرانی خەڵك و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووری وڵات تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردن و پشتیوانی بەرنامەی حكومەت كرایەوە لەپێناوی دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بۆ هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.

‏‎كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەردەوامی گفتوگۆكان لەپێناوی گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمەلایەنە و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا پێویستی گفتوگۆكان و پشتیوانی هەموو هێز و لایەنەكانیان دووپاتكردەوە لەپێناوی گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوەكو هەموان پێكەوە وڵات بە ئاڕاستەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بكەن.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان